دەنێو بوومەلەرزەیەکی کوشندەتر - It's Over 9000!

دەنێو بوومەلەرزەیەکی کوشندەتر

نوسەر: شێرزاد حەسەن
نوسراو لە بەرواری
0 0
07:05 2024 , May 14

هەر هەموومان هێدمەگرتی/  شۆک بووین و هەم کارەساتبار  و دڵتەنگ بەو بوومەلەرزەیەی کە هەزارەهای کرد بە قوربانی، کە ئەوەیان دوا بوومەلەرزەش نابێت کە چەندەها پسپۆر و ئاکادیمیستی شارەزا و هەم خەڵکانی ئاسایی و مەزهەبزەدەکانیش سەبارەت بەم کارەساتە قسەی خۆیان هەبووە، بەڵام ئەم بوومەلەرزەیە کە بە تراژیدیایەکی سروشتیی و ناتوراڵ  ناوبراوە و زۆر زەق و دیارە و دونیاهەژێنە، بەڵام ئەم زەمینلەرزە سروشتییە بوو کە منی هاندا ئاماژە بە بوومەلەرزەیەکی دیکە بکەم کە هەموو رۆژێک روودەدات و هەموومانی پەریشان کردوووە، بەڵام بە بەروارد لەتەک بوومەلەرزەیەکی سروشتگەرا، ئەم بوومەلەرزەیەی دیکە رۆژانەیە و ترسناک و کوشندەترە، بە گشتی لەسەر ئاستی "خۆرهەڵاتی ناوەراست" و هەم لە 'کوردستان'ی گەورە، بە تایبەتی دەنێو 'کوردستانی باشوور' کە گوایە لە چاو سێ بەشەکەی دیکە هەرێمێکی ئازاد کراوە، کەچی واینەکردووە کە پسپۆران و ئاکادیمستی شارەزا و نووسەران و سیاسەتمەدارەکان و کۆمەڵناس و دەروونناسەکان و ژینگەپەرستەکان و مەزهەبزەدەکان و پەروەردەکاران بیکەن بە خەم و خولیای خۆیان، کە مەرجە بێ وچان و هەمیشە بە دوای چارەسەر و بەرگرییەکی پراکتیکیدا بگەڕێین پێکەوە، کە ناکرێت ئەم بوومەلەرزەیە رۆژانە رامانبچڵەکێنێت و داغانمان بکات، کەچی خودی چڤات و عەقڵزەدەکان بێدار نەکاتەوە، گەرچی چەندەها لە نووسەران و رۆشنبیران و پسپۆر و ئاکادیمستی  شارەزا لێیدواون و توێژنەوەیان خستۆتە روو، بەڵام بارتەقای ئەو کارەساتە نییە کە هەر هەموومان بەدەستییەوە دەتلێینەوە، کە تا هەنووکەش رادیکاڵانە چارەسەر و  بەربەستێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

بۆ خوێندنی درێژەی وتارەکە لێرە کرتە بکەن. 

بۆچونی نوێ