پێناسەی ژینامێدیا

 

 "ژینامێدیا" بەستەریکە بۆ پێشکەشکردنی گفتگۆ و دیالۆگی ناوخۆیی کورد و بڵاو کردنەوەی بەرهەم و لێکۆلینەوەکانی جیاواز (نووسین، وەرگێران، بەڵگەنامە، فیلم و بەرهەمەکانی فرەمیدیایی)یە. ئامانجی "ژینامێدیا" بوون بە بەستەرێکی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو لە خۆگرتنی هەموو دەنگە نشتیمانپەروەرەکان، لایەنگری لە گەشەی پایەدار، بنەماکانی مافی مرۆڤ، مافی دیاری کردنی چارەنووس، ژینگەپارێزی، یەکسانی کۆمەڵایەتی لە نێوان هەموو پێکهێنەرانی کۆمەڵگا و یەکسانی زایەند (جێندەر)ی و بەهێزکردنی گوتاری نەتەوایەتی و ئاگاداری کۆمەڵگایە لە پێناو گەیشتن بە سەروەری سیاسی نەتەوەیی.

ژینامێدیا لە ناوی ژینا وەرگیراوە، ژینا کچە کوردێک کە بەدەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراو و شەهید بوونی بووبە هۆی بڵێسەیەک لە شۆرشێکی نوێ، شۆرشێک دژی نەریتە دواکەوتووەکان، دژی بندەستی و حاشاکردن لە ناسنامەی مرۆڤیی ژن لە ئاستی کۆمەڵگا و بنەماڵەدا، شۆرشی دژی باوکسالاری، ناسیۆنالیزمی سەردەست و شۆرشێک لە پێناو شوناس و ناسنامەی مرۆڤیی و نەتەوەیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان. دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کە چەندین ساڵە لە کوردستانەوە دەستی پێکردووە بەدەسپێکی ئاخێزی "ژینا" بوو بە دروشمێکی جیهانی و بایەخەکانی مرۆڤ سەنتەری بزاڤی ڕزگاری خوازانەی خەڵکی کوردستانی کردە بایەخی جیهانی. "ژینامێدیا" درێژەی ڕەوتی گۆڕانکارییەکان و گەیاندنی دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بیروڕای گشتی جیهان، بەستەری وێکگەیشتنی کۆمەڵایەتی، جڤاکی و سیاسیی کۆمەڵگای کوردستان و دیالۆگی نشتیمانی و گەشەپێدانی زمانی لەیەک گەیشتن و خۆبواردن لە هەرچەشنە توندوتیژییەک دژی ئەوانەی هاوبیرمان نین و پێچەوانەی ئێمە بیر دەکەنەوە. ئامانجی ژینامێدیا گەشەپێدانی وێکگەیشتنی دێموکراتیک و رێزگرتن لە شکۆی مرۆڤە.

ژینامێدیا لە لایەن ئەنیستیتۆی ژینا کە یەکێک لە دامەزراوەکانی ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بەرێوە دەچێت و لە سیاسەتی وەشانی و بەستەرەکانی گرێدراو بە ژینامێدیاوە پێرەوی لە بنەماکانی یاسای ڕاگەیاندن لە وڵاتی سوێد و نۆرمەکانی ڕاگەیاندنی پیشەیی دەکات.

 

ئەنیستیتۆی ژینا، بنکەیەکی لێکۆلینەوە و بڵاو کردنەوەیە بە مەبەستی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی، وێکگەیشتن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگای کوردستانە. ئەنیستیتۆ دامەزراوەیەکی توێژینەوە و بڵاو کردنەوەیە، کە ئەرکی بەرهەمهێنانی زانیاریی ئاست بەرز و نوێیە لە پێوەندی لە گەڵ مژارەکانی جۆراجۆری جێکەوتنی کۆچبەران لە وڵاتانی خانەخوێ، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، کولتووری، زانستی و پەروەردەیی. ئەنیستیتۆ لە رێگەی بڵاوکردنەوەی راپۆرت و دەنگوباس لە مەڕ پرسە هەنۆکەییەکانی پێوەندی بە دێموکراسی، گەشەی مرۆڤی، مافی مرۆڤ، ژینگەپارێزی و گەشەی بەردەوام ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات. ئەنیستیتۆ تۆرێکی هەواڵ و بابەت بەناوی "ژینامێدیا" و پلاتفۆرمی پەروەردەیی "ئەنیستیتۆی ژینا" بەرێوە دەبات.

 

هاوکاری لە گەڵ ئێمە

ژینامێدیا بەستەرێکی وەشانی سەربەخۆ لە حیزب و لایەنەکانی سیاسییە. بابەتەکانی لە ژێر چاوەدێری سەرنووسەر و دەستەی نووسەران بڵاو دەکرێنەوە.

ژینامێدیا تریبوونێکە بۆ هەموو چالاکان، مافخوازان، حیزب و رێکخراوەکانی جۆڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دەنگی هەواڵ و چالاکییەکانی هەموو خەڵکی زەحمەتکێش و کریکار و بەرهەمهێنەرانی ڕاستیی بایەخە مرۆڤیی و مانەوییەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستانە. ژینامێدیا لە خزمەتی هەموو خەباتکارانی رێگەی یەکسانی جێندەری، پارێزگاری لە ئێۆکسیستەمی کوردستان، گرووپە کەمایەتییەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستان، چالاکانی ژینگەپارێز، کۆڵبەرانێک کە قوربانیی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی ئابووری ڕژێمی ئێرانن و دەنگی هەموو ئەوانەیە کە دژی هەرجۆرە ستەم و هەڵاواردنێک لە کۆمەڵگادا خەبات دەکەن.

ئێمە بانگەشەی هەموو نووسەران، چالاکان و کاربەرانی ژینامێدیا دەکەین بە ناردنی بابەت، هەواڵ، فیلم و گرافیک بۆچوون و ڕوانگەکانی خۆیان بە مەبەستی دیالۆگ و گفتگۆی لە نێوان کۆمەڵگای کوردستان و لێکدانەوەی دۆخی جیهان و شوێندانەری ئەو لە سەر کوردستان بۆمان بنێرن.

ژینامێدیا بە زمانەکانی کوردی (بە هەردوو ڕێنووسی لاتین و ئارامی)، فارسی و ئینگلیزی بڵاو دەکرێتەوە. ئامانجی ئێمە وەشانێکی بەکواڵیتە و چۆنیەتیی بەرز و وەڵامدانەوە بە بۆشایی میدیایی نەتەوییە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بۆ بڵاوبوونەوەی خێراتری بابەتەکانتان دەتوانن ناوی خۆتان وەک کاربەر لە سیستەمی ژینامێدیا تۆمار بکەن یا خود بابەتەکانی خۆتان لە رێگای ئیمایلی ئەلەکترۆنی بە فایلی وۆرد (word) و بە فۆنتەکانی یۆنیکۆد (Unicode) بنێرن. هیچ نووسراوەیەک بە بێ زانینی ناوی نووسەر بڵاو ناکرێتەوە. ئەگەر دەتانهەوێ بەناوی خوازراو بڵاو بکرێتەوە تکایە لە کاتی ناردندا ئاماژە پێ بکەن و هەروەها ئەو وێنانە بنێرن بۆ بڵاو کردنەوە کە مافی وەشان و بڵاو کردنەوەمان هەبێت. ژینامێدیا ئەو بابەتەی "جگە لە ڕاگەیاندن و هەواڵەکان" کە لە سایت و بەستەرێکی دیکەدا پێشتر بڵاوکراوەتەوە بڵاو ناکاتەوە.

 

هەموو مافەکانی چاپ بڵاوکردنەوە بۆ "ژینا مێدیا" پارێزراون. بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ژینامێدیا بە ئاماژە بە ژێدەرەکەی ئازادە.

 

دەستەی نووسەرانی ژینامێدیا