مەرجەکانی بەکارهێنانی ژینامێدیا

مەرجەکانی بەکارهێنانی ژینامێدیا

 

بەکارهێنانی سایتی ژینامێدیا بەو واتایە دێت کە ئێوە مەرجەکانی خوارەوە پەسەنددەکەن. ئەم مەرجانە پاش دەستپێکردنی هاوکاریتان دەکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

·       پاش ناردنی هەرجۆرە بابەتێکی نووسراو، بینراو و بیستراو وەک دەق، وێنە، ویدیۆ، تۆماری دەنگ و هتد؛ مافی بەکارهێنانی بێبەرامبەر دەدەن بە ژینامێدیا. ژینامێدیا بۆی هەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی وەشانیدا گۆڕانکاری لە بابەتەکاندا ئەنجام بدات (بەتایبەت رێکخستن بەهۆیەکانی بەرنامەیی). بە هەمان شێوە، ژینامێدیا مافی بەکارهێنانی بابەتاکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندیدار بە خۆی دەبێت. لە هەلومەرجی تایبەتدا ژینامێدیا بۆی هەیە ناوەرۆکی بابەتاکان لەرێگەی کاناڵی سێهەمی جێی بڕوا بڵاو یان دابەش بکاتەوە.

 

·       مافی بڵاوکردنەوە لای خاوەنی بابەتەکانە و ئەو مافە بۆ ژینامێدیا تاکانە (حصری) نیە. واتە خاوەن بابەتەکان دەتوانن بە ویستی خۆیان کەڵک لەو بابەتانە وەربگرن کە لە ژینامێدیادا بڵاوکراونەتەوە. هەروەها دەتوانن مۆڵەت بە کەسانی دیکە بدەن سوود لە بابەتەکان وەربگرن. واباشترە وەک سەرچاوە ئاماژە بە ژینامێدیا بدرێت.

 

·       پێش لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لە ژینامێدیادا پێویستە پشتڕاستی ئەوە بکەنەوە کە بابەتەکە بەرهەمی خۆتانە و دوورە لە ناوزڕاندن و بوختان و پێشێلی یاساکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێەتی ئورووپا، ئەمریکا، بریتانیا، نۆروێژ کانادا، ئوستوراڵیا و نیوزلاند ناکەن. بە هەمان شێوە پشتڕاستی دەکەنەوە کە مافی پێدانی مۆڵەتت هەیە بە ژینامێدیا بۆ بەکارهێنانی بابەتەکان (وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە) یاخود ڕەزامەندی ئەو کەسانەت هەیە کە پەیوەندیداری بابەتەکەن یا ڕەزامەندی دایک و باوک/ سەرپەرشتیاری کەسانی خوار١٦ ساڵت بەدەستهێناوە.

 

·       ژینامێدیا بەهۆی سیاسەتی ڕاگەیاندن و لە چوارچێوەی ئەرکی یاسایی ڕاگەیاندن سەرجەم بابەتەکان بە ناوی راستەقینە یاخود ناوی خوازراوی نووسەر و خاوەن بەرهەم بڵاودەکاتەوە.  لە دۆخێکدا کە خاوەن بابەتەکە ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ناوی راستەقینە نەبێت، پێویستە ناوی خوازراو بەکاربێت. ژینامێدیا ناتوانێت بێ ناو بابەتێک بڵاوبکاتەوە، بۆیە بۆ ئەم مەبەستە ڕەنگە پەیوەندی بە خاوەن بابەتەکانەوە بکرێت. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەیری سیاسەتی ژینامێدیا لە مەڕ پاراستنی نهێنی زانیارییەکانی تاکەکەس بکەن. ئەم مەرجە کەسانێک ناگرێتەوە کە لە ناوخۆی وڵاتەوە بابەت دەنێرن و ژینامێدیا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرامبەر پاراستنی ژیان و نهێنی بەشدارانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

 

·       تکایە لە کاتی ناردنی بابەت، وێنە، ویدیۆ، تۆماری دەنگی و هتد بۆ ژینامێدیا ڕەچاوی باری ئەمنی خۆتان و دەوروبەرتان بکەن. هێمنایەتی و ئاسایشی تاکی مرۆڤ بۆ ئێمە لەسەرووی هەموو دەستکەوتەکانی ڕاگەیاندنە.

 

·       سەبارەت بەو هەواڵانەی دەنێردرێن، لەوانەیە لەرێگەی ژینامێدیاوە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دیکە بڵاوبکرێنەوە وەک هەواڵدەریی و ئاژانسەکانی جیهانی. هەواڵی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ، ڕەنگە بۆ رێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکان بنێردرێت و وەرگێردرێتە سەر زمانەکانی دیکە.

 

·       سەبارەت بە بەکارهێنانی هەندێک لە بەشەکانی ژینامێدیا (وەک دانانی کامێنت، نووسینی بابەت بەشێوەی ڕاستەوخۆ) ڕەنگە پێویستی بە بەشداری لە خولی فێرکاری ئەنیستیتۆی ژینا هەبێت. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە ناوتان تۆماربکەن، جێی ئاماژەیە کە زانیارییەکانتان لە چوارچێوەی سیاسەتی پاراستنی نهێنی ژینامێدیا تۆماردەکرێت.

 

بەڵێننامەی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان: بەیاننامەی نهێنی

·       ژینامێدیا بەنیازی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تایبەتی وکەسی بەکارهێنەران نیە، تەنیا ئەگەر کاربەران بە ویستی خۆیان زانیاری پێویست پێشکەش بکەن.

·       لە کاتی سەردانی ماڵپەڕی ژینامێدیا بۆ خوێندنەوە یا دابەزاندنی بابەت و زانیارییەکان، زانیاری لەسەر سەردانەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تۆماردەکرێت بەڵام پەیوەندی بە ناو و ناسنامەی کەسییەوە نابێت. ئەو زانیاریانەی کە دەگوازرێنەوە بۆ بیرگەی کۆمپیوتەر بەم شێوەیەی خوارەوەن:

1.     ناسنامەی ئینتەرنێت و ئەو ژمارەیەی کە بە شێوەیەکی تایبەت و ئۆتۆماتیکی بۆ "وێب"ەکەت دیاری دەکرێت.

2.     کۆمپیوتەرەکە (کاتێک سەردانی ماڵپەڕەکەمان دەکەیت).

3.     جۆری "بڕۆوسەر" و جۆری سیستەمی کۆمپیوتەرەکە.

4.     رێکەوت و کاتی سەردانەکە.

5.     ئەو لاپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت.

6.     ئەگەر لە "ماڵپەڕ"ێکی ترەوە پەیوەندیت بە "ماڵپەڕەکەمان"ەوە کردووە... ناونیشانی ئەو "ماڵپەڕە".

 

 

رێوشوێن و یاساکانی تۆری میدیایی ژینامێدیا

کاتی بەشداری و بەکارهێنانی تۆری میدیایی ژینامێدیا، دەبێ مەرجەکانی خوارەوە پەسەند بکەن:

1.  نووسینی بۆچوون

-        بۆچوونەکان دەبێ لە چوارچێوەی رێزگرتن لە نووسەر و کاربەران بێت و دوور بێت لە زمانی زبر.

-        بۆچوون و سەرنجەکانت تەنها دوای ڕەزامەندی بەرێوەبەری ژینامێدیا بڵاودەکرێتەوە. لە ناردنەوەی دووبارە و سێبارەی بیروبۆچوون خۆت بپارێزە.

-        بۆچوونەکان نابێ تێکدەر و سووکایەتی و هێرشبەرانە بن، بەڵکو دەبێ بە شێوازێکی گونجاو و بنیاتنەرانە بنووسرێن نەک بە مەبەستی تێکشکاندن و خراپەکارانە یان بۆ تۆڵە و تووڕەکردنی کەسانی دیکە.

-        بۆچوونەکان نابێ نایاسایی و هێرشبەرانە بن: نووسراوەکانی نایاسایی، هەڕەشەئامێز، ناوزڕاندن، سووکایەتیکردن، هەڕەشەکردن، تێکدەر، قێزەون، دژە ئایین، لەوانەش ئاماژەی سێکسی، ڕەگەزپەرستانە یان ناڕەزایی بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.

-        زمانی گونجاو و پاڕاو: کاربەرانی ژینامێدیا لە تەمەنە جۆراوجۆرەکان پێکهاتوون، دەبێ لەکاتی نووسیندا کەسانی کەم تەمەن لەبەرچاو بگیرێن.

-        ناردنی سپام (هەرزەنامە) یان کامێنتێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبێت قەدەغەیە. ژینامێدیا بۆچوونە وەک یەک و یەک لە دوای یەکەکان ناتوانێت بڵاوبکاتەوە. تکایە بۆ هەر بابەتێک هەوڵبدەن تەنیا یەک جار بۆچوونی خۆتان بنووسن.

-        لەکاتی نووسینی بۆچوون و کامێنت، پرۆپاگەندە و ڕێکڵام قەدەغەیە.

-        ساختەکردنی ناسنامە قەدەغەیە. تکایە خۆتان وەک کەسێکی دیکە نەناسێنن. گەر ناتانهەوێ ناوتان دیاری بکرێت، تکایە لە نازناو یان تەنیا ناوی خۆتان کەڵک وەرگرن و ناوی کەسانی دیکە بەکارنەهێنن.

-        ناوی بەکاربەری ئێوە لە ژینامێدیادا نابێ وشەکانی سووکایەتی و جنێوی تێدا بێت.

-        تکایە لە بۆچوونەکانی خۆتاندا نیشانەی URL بەکارمەهێنن.

 

 

2.  ئەکاونتی ئێوە لە ژینامێدیادا

-        گەر کەسێک بە مەبەستی تێکدانی گفتگۆکانی ناو ماڵپەری ژینامێدیا یاخود بێزارکردنی کاربەرانی دیکە هەستێت بە دانانی ئەکاونتی جۆراوجۆر بۆ بەشداری و نووسینی بۆچوونەکان، لەوانەیە هەموو ئەکاونتەکانی لە سیستەمدا بسڕێنەوە. لە کاتی تۆمارکردن لە ژینامێدیادا دەبێ لە ئیمیلێکی جێی بڕوا کەڵک وەبگری کە هەمووجارێ بەکاری دێنی. ئەو ئەکاونتانەی کە بە ئیمێلی کەسانی دیکە یان بە ئیمێلی کاتی سازکراون، لەوانەیە بێ ئاگاداری بسڕێنەوە.

-        ئەم مافە بۆ ژینامێدیا پارێزراوە کە کەسانێک کە بە هۆی هەبوونی چەندین ئەکاونت کە لە سایتەکانی پرۆکسی کەڵک وەردەگرێت ببینێت و ئەکاونتەکەی بسڕێتەوە.

 

3.  ئاسایش

-        داوادەکەین زانیارییەکانی کەسی خۆتان یاخود کەسانی دیکە لە بەشەکانی ژینامێدیا بۆ ئاگاداری گشتی بڵاومەکەنەوە.

 

4.  مەرجە یاساییەکان

-        ناوەرۆکی بوختاناوی، ناوزڕاندن و نایاسایی وەک دەق، گرافیک، ڤیدئۆ، بەرنامە یان دەنگ لە مەکۆکانی ژینامێدیا بڵاومەکەنەوە.

-        ناردنی ناوەڕۆک، وێنە، دەنگ یان وێنە بۆ مەکۆکانی سایتی ژینامێدیا بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری نایاسایی یان ڕێکلام بۆ کارێکی لەو شێوەیە بە توندی قەدەغەیە.

-        ڕەزامەندی دەدەیت بەوەی کە تەنیا ئەو بابەتانە بۆ بڵاوکردنەوە لە ژینامێدیا بنێریت یان دابنێیت کە بەرهەمی خۆتە و مافی بڵاوکردنەوەی ئەوانت هەیە. بابەتەکە نابێ مافی ژینامێدیا یان لایەنی سێهەم پێشێل بکات یان بابەتی دزڕاو بێت. ئەم مافانە بریتین لە مافی کۆپی، نیشانە بازرگانییەکان، نەهێنی بازرگانی، نەهێنی، بانگەشە، یان مافی کەسی یان خاوەندارێتی.

 

5.  گەر تەمەنتان خوارەوەی شانزدە (١٦) ساڵەیە:

-        تکایە بەر لە ناونووسی لە مەکۆکانی ژینامێدیا لە دایک و باوکت مۆڵەت وەربگرە.

-        هیچکات زانیارییەکانی تایبەتی خۆت (وەک شوێنی قوتابخانەکەت، ژمارە تەلەفۆن، ناوی تەواوتان، ناونیشانی ماڵ و ئیمایلی خۆت) لە رێگەی سایتی ژینامێدیاوە بە کەسانی دیکە مەدە. 

 

6.  گەر ئەو یاسایانە پێشێل بکەن:

-        کاتی بەشداری لە مەکۆکانی ژینامێدیا، گەر یاساکان پێشێل بکرێن، لەوانەیە ئیمێلێکت بۆ بنێرین لە مەڕ ئەوەی کە بۆچی بۆچوونی ئێوە ڕەتکراوە یا خود ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە. ئەو ئیمێلە هەروەها ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی گەر یاساکانی ژینامێدیا ڕەچاونەکەی ئەکاونتەکەت دەسڕێتەوە.

-        ئەم کردەوەیە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵپساردنی کاتی یان هەمیشەیی ئێوە لە ژینامێدیا.

-        ئەگەر بابەتی هێرشبەرانە یان نەشیاو بنێری بۆ ژینامێدیا یان لە مەکۆکانی ژینامێدیادا بڵاو بکەیتەوە یاخود ببیە هۆی تێکدانی سیستەمی ژینامێدیا، ژینامێدیا بۆی هەیە هەموو ئەکاونتەکانت بلۆک بکات.

 

 

 

سنوورداری بەرپرسیارێتی ژینامێدیا

-        زۆربەی نووسراوەکان و ئەو بۆچوونانەی لە ژینامێدیا بڵاودەکرێنەوە، بۆچوونی خەلكە نەک ژینامێدیا. ژینامێدیا تەنیا لە بەرامبەر ناوەرۆکی ئەو بابەتانە بەرپرسیارە کە بەناوی ژینامێدیا یا خود دەستەی نووسەران یان سەرنووسەر بڵاوکراوەنەتەوە.  

-        بابەتەکان لە ژینامێدیادا لەوانە ناوەکان، وێنە، لۆگۆ یان هێماکان وەک خۆی بڵاودەکاتەوە. تا ئەو جێگەیەی یاسا ڕێگە بدات ژینامێدیا بەرپرسایەتی چۆنیەتی یان جێگەی ڕەزامەندی هیچ بابەتێک بەئەستۆ ناگرێت.

-        ژینامێدیا ناتوانێت بەڕۆژبوون و تەواو و بێ کەموکۆری بوونی سایتەکە گارانتی بکات. لە گەڵ ئەوەشدا ژینامێدیا هەموو هەوڵی خۆی دەدات بابەتەکان بە کەمترین هەڵە بڵاوبکاتەوە.

-        ژینامێدیا گارانتی نادات کە بابەت و بڵآوکراوەکانی بێ هەڵە بن، لە گەڵ ئەمەش ژینامێدیا هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاستی کوالیتە و چۆنیەتی ناوەرۆکی ئەو بابەتانەی لە ژینامێدیا بڵاودەکرێنەوە.

 

 

کووکی Cookies

کووکی فایلێکی بچووکە کە لەوانەیە وێبسایتێکی ئینترنێتی بە کۆمپیوتەرەکەت بگوازێتەوە و تا کارێ بکات، کاتی سەردانی ماڵپەرەکە دەکەی چالاکییەکانت لە ماڵپەرەکەدا تۆماردەکات.

کۆمپیوتەرەکەت تەنها ئەو زانیاریانەی کە لە کووکیەکەدا هاتووە لەگەڵ ئەو ماڵپەڕەدا هاوبەش دەکات کە ناردویەتی و هیچ ماڵپەڕێکی تر ناتوانێت داوای بکات.

دوو جۆر کووکی هەن: کووکی بەردەوام (persistent cookies) و کووکی کاتی (session cookies).

کووکی کاتی تەنیا بە مەرجێک دەمێنێتەوە کە وێبگەڕەکەت کراوە بێت و هەر کە وێبگەڕەکە داخراوە نامێنێت.

کووکی بەردەوام زانیاری لە کۆمپیوتەرەکەتدا بۆ ماوەیەکی درێژتر تۆماردەکات.

ماڵپەڕی ژینامێدیا لەوانەیە کووکی کاتی بۆ مەبەستی تەکنیکی بەکاربهێنێت، وەک باشتر بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە یان بۆ چالاککردنی گونجاندنی هەڵبژاردەکانی کۆمپیوتەری بەکارهێنەران بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ماڵپەڕەکە.

هەروەها ڕەنگە هەندێک لە بەشەکانی ماڵپەری ژینامێدیا کووکی بەردەوام بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لە نێوان سەردانەکانی ماڵپەڕەکەدا تۆ لەبیر بکەن. بۆ نموونە دەتوانیت ڕێکخستنەکانت بۆ سەردانەکانی داهاتوو هەڵبگریت.

ئەگەر ناتەوێت کووکی کاتی و هەمیشەیی لە کۆمپیوتەرەکەتدا هەڵبگریت، دەتوانیت لە وێبگەڕەکەتدا بیکوژێنیتەوە. بەڵام بە ئەنجامدانی ئەو کارە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئەدای هەندێک لە بەشەکانی ماڵپەری ژینامێدیا هەبێت.