ژینامیدیا بەستەرێکە بۆ شارۆمەند ڕۆژنامەڤانی. لە رێگەی ژینامیدیاوە دەتوانی ڕاستەوخۆ بابەت و هەواڵ لە پرۆفایلی خۆت دا بڵاو بکەیەوە.
تۆمار کردن و دامەزراندنی پرۆفایل
1. ناوی خۆت لە ژینامێدیا تۆمار بکە: کرتە بکە لەسەر "ناوت تۆمار بکە"
2. فۆرمی ناوتۆمار کردن پڕ بکەوە
3. کرتە بکە لەسەر " مەرجەکانی سایتەکەم بە تەواوی خوێندووەتەوە و قبوڵم کردووە قبوڵی ئەکەم"
4. کرتە بکە لەسەر "دروست کردنی ئەکاونت"
لە بەشی داشبۆرد: کلیک بکە لە سەر" بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئیمەیلەکەت ئێرە کلیک بکە"، ئیمایلەک لە info@jinamedia.net بۆت دێت کە ژۆمارەی کۆدەکەی تێدایە. ژمارە کۆدەکە لە سەر ئەو شوێنەی کرتەت کردووە بنووسە و کلیک بکە لە سەر پشتڕاست کردنەوە. لەوانەیە ئیمایلەکە بە بەشی ئیمایلی SPAM بچێت. بەشی SPAM ی ئیمایلەکەت چێک کە.
بۆ پشتڕاست کردنەوەی ژمارە تەلەفۆن تکایە ئیمایل بکە بە: support@jinamedia.net
چۆنیەتی ناردن و بڵاو کردنەوەی بابەت:
تۆ دەتوانی هەواڵ و ئەو بابەتەی پێت خۆش بێت لە ژینامێدیادا بڵآو بێتەوە ڕاستەوخۆ لە رێگەی پرۆفایڵەکەتەوە بنێری.
بۆ ناردنی هەواڵ:
لە سەر "هەواڵەکان" کرتە بکە و "مودیریەتی هەواڵەکان" هەڵبژێرە.
لە سەر کلیلی "نوێ" کرتە بکە و هەواڵی خۆت بنووسە:
- سەردێری هەواڵ: لە دە وشە زیاتر نەبێت
- وێنەی هەواڵەکە ئەگەر هەبێت هەڵبژیرە (وێنەکە لە پێوانە 673 لە 577 پیکسێل pxزیاتر نەبێت). دوای هەڵبژاردنی وێنە "بارکرنی فایل" لێ دە.
- ناوەرۆکی هەواڵەکە بنووسە
- گرووپی هەواڵ هەڵبژێرە و هەواڵەکە "پاشکەوت" کە.
ناردنی بابەت یان وتار:
بۆ ناردنی بابەت لە سەر "وتارەکان" کرتە بکە
"لیستی وتارەکان" هەڵبژێرە
- لە سەر "نوێ" کرتە بکە.
- ناونیشانی هەواڵەکە بنووسە. ناوینشان هەرچی کورتتر بێت باشترە.
- ناوی نووسەری وتارەکە بنووسە.
- لەو شوێنەی کە "ڕوونکردنەوە" نووسراوە وتارەکە بنووسە. چاکتر وایە وتارەکە پێشتر نووسرابێت و کۆپی وتارەکە لەوێ دابندرێت.
- تاگەکانی وتارەکە واتە وشە کلیلیکەکانی وتارەکە لە بەشی "تاگەکان" بنووسە. دوو تا سێ تاگ زیاتر نەبێت.
- گرووپی وتارەکە لە "گرووپکردن" هەڵبژێرە
- وێنەی وتارەکە هەلبژێرە (وێنەکە لە پێوانە 673 لە 577 پیکسێل pxزیاتر نەبێت). دوای هەڵبژاردنی وێنە "بارکرنی فایل" لێ دە.
- وتارەکە بۆ بڵاو کردنەوە "پاشکەوت" کە.
دوای پێداچوونەوە لە لایەن دەستەی نووسەرانەوە وتاری ئێوە لە ماڵپەر بڵاو دەبێتەوە.
نووسینی کامێنت و بۆچوون:
تکایە بۆ نووسینی کامێنت و بۆچوون مەرجەکانی بەکارهێنانی ژینامێدیا بخوێننەوە. بۆ ئەوەی بتوانی کامێنت و بۆچوون بنووسی پێویستە ناوی خۆت لە ژینامێدیا دا تۆمار بکەی تا بتوانی کامێنت بنووسی.
رێنوێنی بەکارهێنانی بەشەکانی دیکە بە پێی ئامادەبوونیان بەڕۆژ دەکرێت.