منداڵ و مێدیا - It's Over 9000!

منداڵ و مێدیا

بابەتی کتێب: پەروەردە
0 0
کۆدی کتێب
BO10000
نوسەر
د. مەجید حەقی
بەرواری بڵاو کرانەوە
August 1, 2019

زۆربەره هەرەزۆری ئاڵوگۆری زانیاریەکان، فێربوون، پێوەندیەکان و تێپەرکردنی کات لە رێگای میدیاوە جیبەجێ دەکرێ. ئێمە لە چاند و کولتووری میدیایی وادا دەژین کە زانیاری زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە و دیاردە تازەکان لە هەمان کاتدا سەر هەڵدەدەن. میدیا رۆلێکی زۆر گرینگی هەیە لە ژیانی مناڵاندا.

سەرەرای گۆڕینی کولتووری میدیا و راگەیاندن، پەروەردەی مناڵ تا ئاستیکی زۆر هەر وەک رابردوویە. لە بنەماڵەدا دایک و باوکی مناڵ پیویست ناکات کارناس و پسپۆری هەموو بوارەکانی میدیایی بن. لە پێوەندی لە گەڵ میدیا وپەروەردەی مناڵان بۆ کەڵک وەرگرتن لە میدیای نوێ پەروەردە بەرلە هەموو شتێک "حزور"و هۆگری بۆ ژیانی مناڵ لە باوک و دایکان دەخوازێت و ئامادەیی دیالۆگ لە دایک و باوکان داوا دەکات بۆ گفتگۆ لە پێوەندی لە گەڵ میدیا جۆراوجۆرەکاندا .

بەتایبەتی ئینترنێت لە ماوەی نزیک بە ٣٠ ساڵی رابردوودا شوێندانەریەکی زۆری لە سەر گۆرانکاری جیهاندا هەبووە. بۆ نموونە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، ئیمایل، گەمە دیجیتالیەکان و تەلەفۆنە هۆشمەندەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گۆرانکاریان بە سەر ژیانی مرۆڤدا لە پێوەندی گرتن، گفتگۆ و کارکردن پێک هێناوە. لە ئەنجامی ئینترنێتدا جیهان بچووکتر بووگە. ئەپلیکەیشنەکانی مۆبایل و دەنگوباسەکان لە سایەی ئینترنێت دەکرێ لە سەرانسەری جیهاندا هاوکات ئەنجام بدریت.

ناوەرۆکی ئینترنێت و بەکارهێنانی بۆ مناڵان باسی سەرەکی ئەو نامیلکەیە دەبێت..

مناڵان و میدیا لێکدانەوەیەکی کورتی شوێندانەری میدیا لە ژیانی بنەماڵەکاندایە. لەو نامیلکەیەدا ناوەرۆکی ئەو میدیایانەی کە مناڵان کەڵکیان لێ وەردەگرێت شی دەکرێتەوە. ئامانجی ئەو وتارە هاوکاری کردن بۆ پێکهێنانی دیالۆگێکی ناو بنەماڵەیە لە پێوەندی لە گەڵ بەکارهێنانی میدیا و دۆزینەوەی رێگایەکی گونجاو و رێگەپیدراو بۆ مناڵان لە پێناو چێژ بردن لە میدیایەکی تەندوروست بۆ مناڵانمان.

بۆچونی نوێ