ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی یان هەڵهاتن لە دەرچوونی سیاسی - It's Over 9000!

ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی یان هەڵهاتن لە دەرچوونی سیاسی

نوسراو لە بەرواری 2024 , April 12
0 0

ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی یان هەڵهاتن لە دەرچوونی سیاسی

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە نووسیویەتی "بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە ئەمریکاوە دەستیان کەوتووە، ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر باشوور یان باکووری ئیسرائیل ئامادە دەکات". لە هەمان کاتدا میدیای عیبری یەدیوت ئەخرۆنۆت بە گێڕانەوەی سەرچاوەکانی ناو حکومەتی ئیسرائیل نووسیویەتی: ئێران بەهۆی هۆشدارییەکانی ئەمریکاوە لە دوایین ساتدا هێرشەکەی دژی ئیسرائیل دواخست. دوێنێ نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانمان لە دیمەشق ئیدانە بکات و دواتر تاوانبارانی دادگایی بکات، ڕەنگە پێویستی سزادانی ئێران لەسەر ئەم ڕژێمە یاخیبووە لاببرێت" بەڵام بە جۆرەی بالگاکان /خامنەیی بە مەبەستی نەهێشتنی نەیارانی ناوخۆ و ئەو کەسانەی لە لوتکەی دەسەڵاتدان کە بە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی خامنەیی دادەنرێن بە ڕێککەوتنی لایەنەکان دەکوژرێن .

بۆچونی نوێ