پێشانگاری هونەری -زانستی زۆزان لە نەمسا

نوسراو لە بەرواری 2025 , May 16
0 0

پڕۆژەیەکی گەورە و بە کەڵک  بە ناوی "زۆزان" لە لایەن زانکۆی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی وڵاتی ئوتریش و زانکۆی سلیمانی

 

لە ٠٩.٥.٢٠٢٥ ڕا تا ٣٠.٠٥.٢٠٢٥ گروپیک لێکۆڵەری ئاکادیمیسین لە زانکۆی لێکۆڵینەوە زانستیکانی ئوتریش لە ناوەندیک بە ناوی  WUK“ گارگە و ماڵی کلتوری، پێشانگایەکی زۆر پان و بەرینیان لە سەر کلتوری ڕابردو و ئێستای کوردستان داناوە. ئەو پێشانگایە کە بە بەرپرسایەتی  Dr. Maria Six-Hohenbalken و Amir Mehmed خانمیکی ئوریشی و کوردیکی باکوری کوردستان بەڕێوە چوو، سەرجەم سی هونەرمەندو و ئاکادیمیسینی کورد و ئوتریشی بۆ ماوەی چوار سال کاریان لە سەر پڕۆژەکە کردو. بە دەیان سیمینار لە باشوری کوردستان  لە شاری سلیمانی و شارەکانی دیکە و هەروەها لە ناوەندە گرینگەکانی وەڵاتی ئوتریش و ئاڵمان بەڕێوە چووت. لە  ٠٥.٠٩.٢٠٢٥ پێشانگاکە  پەردەی لە سەر لابرا و پتر لە سێسەد هونەرمەند و نوسەر و ئاکادیمیسین و خەڵکی دیکە  بەشداریان کرد و چەندین هونەرمەندی شاری سلیمانی کە بەشێکیان  لەپێشتردا لە وڵاتی ئوتریش خوێندویانە و وەک پەنابەر لێرە ژیاون بەشدار بوون. خەبات مارف و دارا ڕەسوڵ دووکەس لە ئەو بەشداربووانە بوون. ئەو دوو کەسایەتییە کوردانە لە بیروۆکە کانی وڵاتی ئوتریش کەڵکی باشیان وەرگرتوو. لێرە (ئوتریش) ئەگەر گارگەیەکی بەرهمهێانن کەوتە ناوەندی شار دەبێ جێگای خۆێ بۆ دەرەوری شاری ڕاگۆێزی. زۆربەی ئەو کارگەیانە نەروخێندراون بەڵکە کراونەتە ناوەندی کلتوری و فێرکردن و بارهێنان. کاک خەبات مارف و کاک دارا ڕەسوڵ کەڵکیان لە ئەو بیرۆکەیە وەرگرتوو و معمەلی جگەری شاری سلیمانیان کردوتە ناوەندیکی گەورەی هونەری و فێرکردن و بارهێنان بە ناوی "کارگەی کلتوری" کە بە سەدان کوڕ و کیژی شاری سلیمانی و دەوروبەری کەڵکی لێوەردەگرن لێ بەرەمەند دەبن. ئەو ناوەندە لە زۆر بارانەوە چالاکە و ڕۆڵی گرینگ دەگێڕێت. کاک خەبات مارف بەرپرسی ناوەندەکەیە و کاک دارا ڕەسوڵ وەک یاریدەدەری پرڕۆفێسور لە زانکۆی سلیمانی یارمەتی بەرپرسەکە دەکات.

لە ماوەی ئەو بیست ڕۆژەدا نوسەران و هونەرمەندانی کورد مەجالیان هەیە لە سەر کتیب و نوسراوەکان و هونەرەکانی خۆیان قسەبکەن و بەشداری پێشانگاکە بن. لە رۆژی ١١.٠٩.٢٠٢٥ عەلی مازوجی هەم کتێبەکانی خۆی بە بەشداران ناساند و هەم بۆ چەند گروپی منداڵان بە زمانی ئاڵمانی و بەفرین خانم بە زمانی کوردی داستانیان خوێندەوە. لە ئەو کۆڕەدا باسی بەهاکان وگرینگایەتی بیت و داستانی کورد  کرا و هەروەها  ڕۆڵی ئەو ئیرسە مێژویانەی لە پەروەردەی نەتەویی کورد  بۆ بەشداران ڕونکردوە و نرخ و پێگەی ئەو کلتورە زارەکیە  خسترا بەرباس. هەروەها گروپیک لە مندالانی کورد کە داستانیان بە زمانی کوردی و ئاڵمانی نوسیبوو بەشداری کۆڕەکە بوون و بەرهەمەکانی خۆێان خوێندەوە . ئەو منداڵانە لە لایەن بەشدارانەوە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا و هانیاندان کە لە سەر کارەکەی خۆیان بەردەوام بن و پشتگیریان لێبکرێت.  

بۆچونی نوێ