ژینامێدیاو ەک بەستەریکی سەربەخۆ و چەند زمانە، بانگهوازی هەموو ڕۆژنامەوانان، نووسەرەکان، ڕاپۆرتەرەکان، دەرهێنەرانی ناوەرۆک، و چالاكوانی میدیایی كورد، لەناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکات بۆ هاوكاری و بەشداربوون.
ئێمە لە ژینامێدیا خەبات دەکەین بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبیروڕای گشتی جیهانی، بۆ دابینکردنی سەکۆیەک بۆ گفتگۆی نیشتمانیی، بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئازادی، یەکسانی جێندەری، پاراستنی ژینگە، و مافی دیاری کردنی چارەنووس.
ژینامێدیا بانگهێشتی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە باوەڕیان بە بەها دیموکراسیەکان، گوتاری نەتەوەیی کوردستان، سەربەخۆیی میدیا، و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی هەیە، هاوکارمان بن لەم بوارانەی خوارەوە:
ژینامێدیا بەستەرێکە بۆ دەنگی خەڵکی کوردستان، چالاکوانان، چالاکانی مەدەنی، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ئازادیخوازان.
ئەگەر لە خەمی ئازادی و دادپەروەری و هۆشیاری نەتەوەیی گەلی کورددایت، لە ڕێگەی ژینامێدیاوە دەنگی خۆت بگەیەنە بە کۆمەڵگای جیهانی.
بۆ هاوکاریکردن، ناردنی ناوەڕۆک، یان ئەندامەتی لە دەستەی سەرنوسەران و بەرێوەبەرانی ژینامیدیا، تکایە لە ڕێگەی فۆرمی خوارەوە یان ئیمەیڵەکەمانەوە babet@jinamedia.net یان پەیامی ڕاستەوخۆی سۆشیال میدیاوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
پێکەوە دەتوانین چیرۆکێکی ڕوون و ئازاد و ئینسانی بۆ کوردستان بخوڵقێنین.
دەستەی بەرێوەبەری ژینامێدیا
#ژینامێدیا
#دەنگی_خەڵک - #بەستەری_هۆشیاری - #میدیای_نەتەوەیی_ڕۆژهەڵاتی_کوردستان
https://forms.gle/pzpYb372FgfmytqA7