بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕێکخراوەمەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

نوسراو لە بەرواری 2025 , April 01
0 0

دوا بە دوای بانگەوازی هەر دەوو لایەنی ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی مارسی ٢٠٢٥، بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان، کۆبوونەوەیەکی سەرهێڵ ڕێکخرا. لەو کۆبوونەوەیەدا دەرفەتی ئەوە بۆ هەموو لایەنە بەشداربووەکان ڕەخسا هەتا زیاتر یەکتر بناسن و لە کاروچالاکییەکانی یەکتر ئاگادر ببنەوە.

 تەوەری سەرەکی ئەو کۆبوونەوەیە دۆزینەوەی شێوەیەکی گۆنجاو بوو بۆ کاری پێکەوەیی و هەر کام لە بەشداربووان ڕاوبۆچوونی خۆیان و ڕێکخراوەکەیان لەو بارەوە هێنایە سەر زمان و پێداگرییان لە کاری پێکەوەیی کردەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا کە لە ماوەیەکی نیزیک دا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانتر بە بەشداری ژمارەیەکی زیاتر لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پێک بێنن.

بۆچونی نوێ