ئەوسالیش وەک هەموو ساڵ لە شاری ویەن بە هاوکاری فیدرادسیونی رێکخراوە مەدنیکانی باکوری کوردستان (فێکوم) خەڵکیکی زۆر بە بوونەی جێژنی نەوروزوە بانگێشتنی کاخی شارەداری کرابوون. دە ئەو خوانەدا دەیان سیاسەتوانی ئوتریشی و رادەیەکی زۆر نوێنەری سەفاڕەتخانەکان و رێکخراوە مەدەنیکان و رێکخراوە خێرخوازەکان و نوێنەرانی ناوەندە ئابووریکانی ئوتریش و وڵاتانیتر بانگیشتنکرابوون و پەیامی پیرۆزباییان دا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ گەلی کورد خواست. دە ناو میوانەکاندا Heinz Fischer سەرۆک کۆماری پێشوی ئوتریش ئامادە بوو. هاینتس فیشێڕ سیاسەتوانی گەورەی ئوتریش لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٦ سەرۆک کۆمار بوو. پێشتر وەزیری زانست و پەروەردە بوو و دەدواییدا تا ساڵی ٢٠٠٤ سەرۆکی پاڕڵمان بوو. دەهەمووی ئەو کاتانەدا میواداری لە سیاسەتوانانی هەموو پارچەکانی کوردستان کردو و پشتوانی دۆزی کورد بوو. بە تایبەت دەکاتی سەرۆک کۆماری ئەودا دەرگای کاخی سەرۆک کۆماری بە رووی کوردەکان بە تەواویی ئاوەڵا بوو و پێشوازی گەرمی لە ورد و درشتی کورد دەکرت. ئەو یەکێک لە وتاردەرەکانی ئەو کۆڕە بوو و بە ئەو شێوەیە دەستی بە قسان کرد:
"ئەمن پەروردەی مەکتبی برۆنۆ کڕایسکی Bruno Kreisky گەورە پیاوی سوسیال دێموکراتم، لە ئەو فێر بووم کە پشتوانی لە نەتەوە ژێردەستەکان بکەم. هەر لە ساڵی ١٩٧٥ ڕا بۆ ئەملا دەگەڵ دۆزی کورد ئاشنا بووم و بە دەیان دووستی کوردم هەبوو. جەلال تاڵەبانی یەکێک لە وانبوو کە دوایی بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق. ئێمە بە ئێکەوە زۆر دووست بووین. بارزانیش زۆرجاران میوانم بوو و دە ئەو ڕۆژانەدا بە ئێکەوە چاوپێکەوتنمان هەبوو و ئەو ئەمنی بۆ کوردستان بانگێشتن کردو. بە پەیامی ئاشتی عەبدولا ئۆجەڵان زۆر دەڵخۆشم و هێوادارم تێدا سەرکەوتووبێت. هەروەها راگرتنی ئەو لە زیندانی ئیمڕاڵی بە کاریکی زۆر نامرۆڤانە دەزانم و هیوادارم بە زوویی ئازاد بێت."
هاینتس فیشێڕ ئاواتی سەربەرزی و ئازادی بۆ گەلی کورد خواست و پیرۆزبایی نەورۆزی لە سەرجەم خەڵکی کورد کرد و گۆتی میللەتی کورد شایانی هەموو ماڤیکە و نابێ لە میللەتانی دیکە دواتر بکەوێت. نوێنەری ناوەندی نەتەویی رۆژهەڵاتی کوردستان فەرستی وتووێژ کردن و تازەکردنەوەی دیداری دەگەڵ هاینتس فیشێڕ هەبوو و سوپاسی زەحمەتەکانی ئەوی کرد و پێڕاگەیاند کە ئەو خۆشەویستی هەمووی کوردانە و قەدری پشتیوانیکان دەگرن.