دەستگیرکردنی چالاکێکی فەرهەنگی کورد لە کرماشان سەروەت سۆهرابی تەمەن ٣٦ ساڵ، چالاکی فەرهەنگی کورد خەڵکی شاری جەوانروود و دانیشتووی شاری کرماشان، ڕۆژی١٧ی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، ئەم چالاکە فەرهەنگییە لە بەردەم دوکانی هاوسەرەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کرماشان دەستبەسەر و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە. دەوترێت سەروەت سۆهرابی ڕووبەڕووی تۆمەتێک بووەتەوە لەوانە "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران". ئەم بابەتە هێشتا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.