دەس بەسەر کردنی کەمال لوتفی لەلایان هێزە ئەمنێکانەوە - It's Over 9000!

دەس بەسەر کردنی کەمال لوتفی لەلایان هێزە ئەمنێکانەوە

نوسراو لە بەرواری 2024 , April 10
0 0

دەس بەسەر کردنی کەمال لوتفی لەلایان هێزە ئەمنێکانەوە

کەمال لوتفی باوکی  ڕەزا لوتفی یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری دێ گۆلان بۆ جاری دووەم دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو، ناوبراو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە، دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن دادگای ئینقلابی قوروە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی سەر کماڵ لوتفی لەبەردەستدا نییە و هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی سەرکەوتوو نەبووە. پێشتریش، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢، کەمال لوتفی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێ گۆلان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنێکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی کامیاران گوازرایەوە. دوای تێپەڕاندنی ٧٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن، دواجار ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بە دانانی کەفالەت و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی ئیجرائاتەکان لە زیندانی کامیاران ئازاد کرا. ڕەزا لوتفی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری دێ گۆلانی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان  لە کاتی شۆڕشدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.

بۆچونی نوێ