کوردێک پالێوراوی سەرۆکایەتی ئاڵیانسی چەپی فینلاند - It's Over 9000!

کوردێک پالێوراوی سەرۆکایەتی ئاڵیانسی چەپی فینلاند

نوسراو لە بەرواری 2024 , September 02
0 0

گەشاو بیبانی کوردستانیەکی دانیشتووی وڵاتی فینلاند، بووتە بەربژێری سەرۆکایەتی ئالێانسی چەپی فینلاندی (Vasemmistoliitto). حیزبی چەپی فینلاندی یەکێک لە حیزبە پەرلەمانییەکانی فینلاندە و خاوەنی ١١ کورسی لە پەرلەمانی فینلاند و سێ کورسی لە یەکیەتی ئورووپایە. سەرۆکی ئێستای ئەو حیزبە لی ئاندرسۆن کە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئورووپا لە ساڵی ٢٠٢٤ بڕیاری دا بەشداری نەکات لە رکەبەری سەرۆکایەتی ئەو حیزبە بە زۆرترین دەنگی خەلکی فینلاند بۆ ئەندامەتی لە پەرلەمانی ئورووپا هەڵبژێردرا.

گەشاو بیبانی لە دایکبووی 1987 باشووری کوردستان، خوێندکاری ماستێر لە بەرێوەبەری تەندوروستی لە وڵاتانی سکاندیناڤیە. ناوبراو ساڵی ٢٠٢٢ بۆ یەکەم جار وەک ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی خۆشبژێوی Vantaa- Kerava هەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ڤانتا (Vantaa) و ساڵی ٢٠٢٤ وەک ئەندامی یەدەک بۆ پەرلەمانی ئورووپا هەلبژێردرا و لە ساڵی ٢٠٢٢ یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی ئاڵیانسی چەپە.

 

 

بۆچونی نوێ