تیرۆری دوو ڕۆژنامەنووس لە باشووری لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە - It's Over 9000!

تیرۆری دوو ڕۆژنامەنووس لە باشووری لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

نوسراو لە بەرواری 2024 , August 24
0 0

دوو ڕۆژنامەنووسی کورد بەناوەکانی گوڵستان تارا و هێرو بەهادین بەهۆی هێرشی تیرۆریستی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیاوە لە ناوچەی سەی سادقی باشووری کوردستان گیانیان لە دەست دا.

ڕۆژی هەینی 1ی خەرمانانی 2724 (23/8/2024) لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆ سەر ئوتومبێلی هەڵگری رۆژنامەنووسانی کورد، دوو ڕۆژنامەنووس بەناوەکانی گوڵستان تارا و هێرو بەهادین گیانیان لە دەست دا و ڕؤژنامەنووسێکی دیکەش بەناوی رێبین بریندار بوو.

دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پەیتا پەیتا لە رێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە سەروەری باشووری کوردستانی شکاندووە و بەهێرشەکانی خۆی بووتە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێتاوانی کوردستان. تورکیا بە بیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی باشووری کوردستان یەکێک لە هۆیەکانی کێشەناوخۆییەکانی کوردستانە. باشووری کوردستان بە هۆی کێشەناوخۆییەکان و بوونی چەند بەرەکی، بووتە دەرفەتێک بۆ دەست تێوەردانی سیستماتیکی وڵاتانی ئێران و تورکیا لەو هەرێمە.

 

بۆچونی نوێ