بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان - It's Over 9000!

بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان

نوسراو لە بەرواری 2024 , June 09
0 0

بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان

سێهەمین کۆنفرانسی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ناوی " ڕۆژهەڵاتی کوردستان - هەنگاوی بەکردەوە بەرەو یەکگرتن" بەرێوە چوو.

رۆژی شەممە 8-06-2024 بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان، چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و میوانە رێکخراوەییەکان سێهەمین کۆنفرانسی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ناوی " ڕۆژهەڵاتی کوردستان - هەنگاوی بەکردەوە بەرەو یەکگرتن" لە شاری لیلسترۆمی  Lillestrøm نۆروێژ  بەرێوە چوو.

بۆ کۆنفرانسەکە ژمارەیەک پەرلەمانتێری ئورووپایی و رێکخراوی کوردی پەیام و برووسکەی پیرۆزباییان ناردبوو. لە کۆنفرانسەکەدا راپۆرتی چالاکییەکان، دستووری نوێی ئەو رێکخراوەیە پەسەند کرا و جڤاتی گشتی نوێی دیاری کرا.

لەو کۆنفرانسەدا  وەفا ئائێلی خاڵی شەهید ژینا ئەمینی، کە یەکێک لە داڕێژەرانی دەسپێکی شۆرشی ژینا بوو، وتارێکی سۆزدارانەی لە سەر دەسپێک و دۆخی ناوخۆیی کوردستان پێشكەش کرد.

ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکان و کەسایەتی ئاکادێمی و سیاسی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە.

 

 

 

بۆچونی نوێ