برووکسێل: بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆربەندی ناونەتەوەیی بۆ ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - It's Over 9000!

برووکسێل: بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆربەندی ناونەتەوەیی بۆ ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوسراو لە بەرواری 2024 , May 04
0 0

کۆبوونەوەی کۆربەندی ناونەتەوەیی بۆ ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری بەشێک لە نوێنەرانی نەتەوەکانی کورد، عەرەب و بەلووچ لە برووکسێل بەرێوە چوو.

لە بەرواری 3/4/2024 كۆبوونەوەیەك بە ناونیشانی "‏International Forum for Peace and Security in the Middle East ‏" لە شاری برۆكسلی بێلژیك بەڕێوەچوو كە نوێنەرانی ناوەندی نەتەوەیی ‏رۆژهەڵاتی كوردستان بەرێزان كاك دكتۆر علی مازوجی و د. داود رسولی تێدا بەشداربوون. لە میانەی ئەم ‏كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێك سەرنج و وتار لەسەر بابەتی هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسەتە پڕ ‏مەترسییەكانی لە ناوخۆ، ناوچەكە و لە ئاستی نێودەوڵەتی خرانەڕوو. ‏

نوێنەرانی نەتەوەكانی كورد، نوێنەری كوردانی یارسان، عەرەبی ئەهواز و بەلوچ تێدا وتاریان پێشكەش كرد. بە ‏هەمان شێوە وتاری ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خوێنراوەیەوە كە تێدا باس لە سیاسەتی ناوخۆی كۆماری ‏ئیسلامی لە سەركووتكردنی ماف و ئازادییەكانی نەتەوەكانی ئێران و هەروەها دژایەتی لەگەڵ سەرجەم چەمك و بەها ‏دیموكراتیە پێشكەوتووەكانی جیهان كرا. لە بەشێكی تردا باس لە سیاسەتی پشتیوانی لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی و ‏یارمەتیدانی روسیا لە شەڕی دژی ئۆكرانیا و جیهانی رۆژئاوا كرا. لە كۆتاییدا رێگەی چارەسەری سەرجەم كێشەكان ‏بەم شێوەیە باسكرا كە لە یەكێتی نێوخۆیی و دروستكردنی بەرەیەكی گشتگیر بە بەشداری هەموو نەتەوە ‏بندەستەكانی ئێران لەسەر بنەمایەكی دیمۆكراتیك و پێشكەوتووخوازانە لە دژی كۆماری ئیسلامی و گۆڕینی رژێمی ‏مەلاكاندا تێپەڕ دەبێت.‏

 

 

بۆچونی نوێ