دەرکردنی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژنن، ژیان، ئازادی - It's Over 9000!

دەرکردنی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژنن، ژیان، ئازادی

نوسراو لە بەرواری 2024 , April 17
0 0

دێگۆڵان

دەرکردنی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی

یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژنن، ژیان، ئازادی کەمال لەتفی دوای کۆچی دوایی کوڕەکەی لە ٢١ی خاکەلێوەی  ١٤٠٣ بۆ دووەم جار دەسبەسەر کرا و لەلایەن دادگای شۆڕشەوە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ساڵێک بۆ بانگەشەی  دژی دەسەڵات دوو ساڵ لەسەر سوکایەتیکردن بە خامنەیی دوو ساڵ بۆ سوکایەتیکردن بە دامەزرێنەری ڕژیم خومەینی کەمال لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی، یەکێک لە یەکەمین شەهیدانی ڕێگای ئازادی لە شۆڕشی ژینەدا کە لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتی بە کوشتنی حکوومەتی زینا ئەمینی لە شاری دێ گۆلان لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە بو گوللە شەهید بوو. لە ڕۆژانی یەکەمی شۆڕشی ژینادا، کەمال لوتفی بە بڵاوکردنەوەی کلیپێک لە سیناریۆی گەڕاندنەوەی کوشتنی کوڕەکەی بۆ بریکارەکانی دەرەکی، حکومەتی ناڕەحەت کرد و بە ئاشکرا باسی کوشتنی کوڕەکەی لە لایەن بریکارەکانی ڕێژیمەوە کرد، و لە ناڕەزایەتییەکدا بە کوشتنی تاقانە کوڕەکەی، چەندین وتار لە سەر گۆڕەکەی پێشکەش کرد، خامنەیی بە بکوژی کوڕەکەی و شەهیدانی دیکەی شۆڕشی ژینا دەزانی، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی لە ٢٨ی خاکەلێوەی١٤٠٢

بۆچونی نوێ