وەرزشڤانی کورد ئاریەن ئەنساری بوو قارەمانی ئورووپا - It's Over 9000!

وەرزشڤانی کورد ئاریەن ئەنساری بوو قارەمانی ئورووپا

نوسراو لە بەرواری 2024 , April 15
0 0

وەرزشڤانی کورد ئاریەن ئەنساری لە کێبەرکێی "کیک بۆکسینگ" (WFCA K1 FİGHT)  لە کێشی ٧٣ کیلۆگرامی دا بوو بە قارەمانی ئورووپا.

ناوبراو ڕؤژی یەکشەممە بەسەر ڕکەبەری هۆلەندی خۆی سەرکەوت و کاپی زێرینی بردەوە.

کێبەرکێی لیگی باشترینەکانی کیکبۆکسینگی ئورووپا رۆژی ١٣ی ئاڤریل (نیسان)ی ٢٠٢٤ لە وڵاتی ئاڵمان بەرێوە چوو.

ئاریەن ئەنساری خەڵکی کرمانشان و نیشتەجێی ئەڵمانیایە و ساڵێک لەمەوبەریش لە کێبەرکێیەکانی هاوچەشن میداڵیای قارەمانی بەدەست هێنابوو.

 

 

بۆچونی نوێ