کورتە مێژوویەکی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان سوئید و ئێران - It's Over 9000!

کورتە مێژوویەکی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان سوئید و ئێران

نوسەر: مەسعوود ناسری
نوسراو لە بەرواری
0 0
12:06 2024 , June 18
پەیوەندی ئەمنی نێوان سوئید و ئێران پەیوەندییەکی درێژخایەنە. ئەم پەیوەندییە لە کۆتایی سەردەمی قاجارەوە دروست بووە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە.
مرتضی سیف تفرشی لە کتێبی "پلیس خفیە ایران مروری بر رخدادهای سیاسی ایران و تاریخچە شهربانی از کودتای ۱۲۹۹ تا شهریور ۱۳۲۰ " زۆر بە باشی ئاماژەی بە چونیەتی دروست بوونی ئەم پێوەندیە دەکات و دەلێت: کلنل وێستدئەهلی سوئیدی و چەندین موستەشاری ئەمنی سوئیدی هاورێی، ڕێکخراوی پۆلیسی نهێنی، شهربانی و دەێان کەڵانتریان لە تارانی پایتەختدا بۆ ئێران دامەزراند و ژەنەڕاڵ هاراڵد یالمارسنی سوئیدی و هاوڕیەکانیشی ژاندارمری ئێرانیان دامەزراندوە.
هەر ئەم کلنل وێستدئەهلە بوو کە توانی "کمیتەی مجازات"ی بەناوبانگی سەردەمی مەشرووتە ئاشکرا و هەڵبوەشێنێتەوە!
ئەو لە ڕێگەی یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای "کمیتە مجازات"ەوە دزە دەکاتە ناویانەوە و ئەندامەکانیان کە خەباتکار و شۆڕشگێڕ بوون، دژی گەندەڵی حکومەت دەجەنگیان و حوکمڕانانی گەندەڵیان سزا دەدا، و هەموویانی دەستگیر کرد و لە سێدارەیانیدا و کمیتە مجازاتی لە ناو برد .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لیژنەی سزا (کمیتە مجازات)کۆمەڵەیەکی ئازادیخواز بوو کە لە کۆتایی سەردەمی قاجاردا هەوڵی سڕینەوەی کەسانێکیان دەدا کە بە نۆکەری بێگانە و گەندەڵیان دەزانی.
ئەندامانی لێژنەی سزای نهێنی له سەرەتای لێپرسینەوەکاندا زۆر پتەو بوون و دانیان به هیچ شتێک نەدەنا، به ڵام کاتێک دەستور درا خوشک و دایکەکانیان دەستگیر کەن و هەڕەشەی دەستدرێژییان لە دایکان و خۆشکانیان کرد، شکان و هه موو شتێکیان ئاشکرا کرد .
لەو کاتەوە سوید هەمیشە پشتیوانی لە حکومەتە جیاوازەکانی ئێران دەکات.
شیاوی ئاماژەپێدانە لە شەڕی ئێران و عێراقیشدا سوپای پاسدارانی بە بەلەمی خێرا(قایق تندرو) تەیار کرد. ئێرانیش بە کڕینی چەندین هەزار بارهەڵگر و ئوتوبوس لە کۆمپانیاکانی سکانیا و ڤۆڵڤۆ قازانجی زۆری بو وڵاتی سوئید هەبوو.
"حەمیدڕەزا زاکری"، یەکێک لە ئەندامانی باڵای وەزارەتی ئیتلاعات و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی، کە لە ساڵی ٢٠٠١ی زییندا هەڵات بۆ ڕۆژئاوا و زۆری نەخایاند بێسەروشوێن بوو! لە چاوپێکەوتنەکانیدا سەبارەت بە ئەم پێوەندییانەوە دەڵیت:
لەوانەێە بزانن کە لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراقدا زۆر کوردی دژەبەری ئێران کە لە کوردستانی عیراق بوون زۆربەێان لە ناکاۆ بو سوئید گوازترانەوە! بەبێ ئەوەی کوردەکان خۆییان بزانن بە دوو مەبەستی خوارەوە:
1- دوور خستنەوەێان لە خەباتی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
2- کۆنترۆڵکردنیان و چاوەدێری نهێنی لە سوئید کە بەشێک بوو لەو پەیوەندییە و گەڵالەی ئەمنیەی نێوان سوئید و ئێران.
ئەو هەروەها دەڵیت "زۆربەی زانیاری نهێنی ئەم کوردەانە لە سوئیدە بە دەستی ئێمە دەگەیشت"!
پیویستە بگوترێت ئەم پەیوەندییە ئەمنی و بازرگانیانە هەندێک جار ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە، بەڵام زۆر بە زوویی چارەسەر کراون و بەردەوام بووگن.
بێگومان بەهۆی شەڕی ئۆکراین و ڕووسیاوە کە سوئید یارمەتی ئۆکراین دەدات و ئێرانیش یارمەتی ڕووسیا دەدات، پەیوەندی ئێران و سوئید ئەم ماوەیە لە ئاستێکی خراپ و تاریکداێە.هەر لەم چوارچێوەیەشدا گرتن و ئاڵوگۆڕی دوو مۆرەی ئەمنی، وەک حەمید نووری ئێرانی و یۆهان فلۆدرۆسی سویدی ببینن.
سەرچاوە:
1- مرتضی سیف تفرشی، پلیس خفیە ایران
2- احمد کسروی، تاریخ مشروطه
3- محمدتقی بهار، تاریخ مختصر احزاب سیاسی ایران
4- علی حق شناس، مقاله/ کمیته مجازات؛ محفل عدالتخواهی یا گروه تروریستی
5- "حمید رضا ذاکری" عضو ارشد پیشین وزارت اطلاعات ایران کە در سال ٢٠٠١ پناهندە شد، گفتگو با رسانەهای فارسی زبان خارج از کشور.

بۆچونی نوێ