ئەو گوریسانەی دەمانبەستنەوە

نوسەر: شاهۆ جاف
نوسراو لە بەرواری
0 0
05:04 2025 , April 21

کاتێك یەكەمجار باسی “تاقیكردنەوەی (ناتوانایی بەدەست هاتوو) م خوێندەوە، كە مارتن سیلیگمان و ستێڤن مایەر لە ساڵانی کۆتایی شەستەکان ئەنجامدابوو، لەوساتەدا بیرم چووە سەر چیرۆكێك لە منداڵیم.

باپیرم گوێدرژێكی ھەبوو لە باخەکەیدا. هەموو ڕۆژێک دەیبەستەوە بەقامیشێکەوە —کە دارێكی لاوازە  بەڕاستی ناتوانێت ڕایگرێت گوریسەکە ڕاستی و بەهێز بوو بەڵام قامیشەکە  زۆر لاواز بوو، گوێدرێژەکە دەیتوانی بە ئاسانی خۆی ڕزگار بكات تەنها بە جوڵەیەكی سەری. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  هەوڵی نەدا. تەنها گوریسەکەی دی، گومانيکرد کە گیراوە. وڕاوەستابوو لەوێداخۆی ڕادەستی بەستنەوەکە کردبوو.

لە تاقیکردنەوەکەدا، سیلیگمان و مایەر سەگەکانیان  دابەشی سێ گروپ كرد. گرووپێک شۆکی کارەباییان وەرگرت کە دەتوانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت، گرووپی دووەم شۆکەکانیان کۆنتڕڵ کراو نەبوو، و سێیەمیان هیچ شۆكیان وەرنەگرت. دواتر، هەموو سەگان لە سنوقێک دانران كە دەتوانن بە تێپەڕاندنی بەربەستێک لە  شۆکەکان دەرباز بن. بەڵام ئەو سەگانەی پێشتر شۆکە کۆنتڕۆل نەکراوەکەیان وەرگرت، هەوڵی دەرباز بونیان نەدا. فێربون کە  بەهیج شتێک گۆڕانکاری ڕوو نادات.بە ئاسانی خۆی بە دەستەوە دا و بەرگەی ئازاریان گرت.

ئەمە بە منى وت زۆر کەس لە ئێستادا وەک ئەو گوێدرێژە یان ئەو سەگانە  دەژین. لایان وایە کە “گیراون”ن لە بارودوخێکدا كە بە ڕاستی ناتوانێت ئەوان بگرێت. بەهۆی تاقیكردنەوەو سەرنەکەوتوەکانی پێشوو یان .کۆڵیان لە هەوڵدان داوە بەرەنگار نابنەوە   ڕەزامەند بوون بە بارودوخی ئێستایان، هەرچەندە گۆڕانکاری یان ئازادی تەنها یەك هەنگاوی ئاسانی مابێت.

گوێدرێژەکە لە  توانایدا بوو  بەرەو پێش بڕوات. سەگانیش دەیاتوانی بەربەستەکە تێپەڕێنن. بەڵام ئەوەی کەم بوو، باوەڕ بوو.

و لەوانەیە ئەمە گرنگترین وانە بێت

گوریسەکە  هەموو کاتێك نامان بەستێتەوە… هەندێكجار تەنها بیرەوەری گوریسەکەیە….

بۆچونی نوێ