ده‌بێ شه‌و ده‌گه‌ڵ خۆتی بنوێنی - It's Over 9000!

ده‌بێ شه‌و ده‌گه‌ڵ خۆتی بنوێنی

نوسەر: دوکتۆر عەلی مازوجی
نوسراو لە بەرواری
0 0
20:05 2024 , May 07
زۆر جار خه‌ڵکی ئاسایی قسه‌ی واده‌که‌ن، که‌ نه‌ک بۆ له‌بیرکردن نابێ، به‌ڵکوو‌ ده‌بێ وه‌ک په‌ند و ڕێنوێنی زۆر به‌کڵکیش چاویان لێ به‌که‌ین. پیاو ئه‌گه‌ر له‌ دووروڵات بوو زۆر به‌ ‌وه‌ دڵخۆش ده‌بێ،که‌ هه‌لێک برخسێ و سه‌فه‌ری کوردستان بکاته‌وه‌. جا له‌وانه‌یه‌ له‌خۆشیان ده‌ڵه‌خۆرپه‌ بتگری و ئێحساساتی بی. ره‌نگ بێ زۆر بیره‌وه‌ری تاڵو شیرینیشت وه‌بیربیته‌وه‌ و کووره‌ی دڵت وه‌جۆش بێ و له‌ غۆربه‌تان کووڵی گرێانت هه‌ستی و فرمیسک بڕێژی.
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هه‌له‌ بۆمن ره‌خسا و،‌ مانگی چوار ده‌بێری ئه‌وه‌دابووم سه‌رله‌ باشووری کوردستان به‌ده‌مه‌وه‌ و‌ هه‌ر له‌وێش به‌ دیداری خۆشه‌ویستانی خۆم شاد ببمه‌وه‌. به‌تایبه‌ت دوو که‌س، که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ چاڵه‌ره‌شکاندا و‌نببون پێیان شاد وشووکر ببمه‌وه‌. ده‌پێش دا ویستم یه‌کسه‌ر سواری فرۆکه‌ی ئوتریش بم بۆ هه‌ولێر ، به‌ڵام دوایە ڕێگای سه‌فه‌ره‌که‌مجۆریکیتر دیاری کرد. هه‌تا دیاربه‌کر به‌ فرۆکه‌ هاتم، دواتر تاکسیەکم به‌کرێ گرت وه‌ ده‌گه‌ڵ سێ که‌سی دیکه‌ له‌ دیاربه‌کره‌وه‌ وه‌ ڕێ که‌وتین، به‌ هێوای ئه‌وه‌ی که‌ هێندیک له‌ ئاساره‌ مێژوێیکانیش به‌بینم. که‌ گه‌ێشتینه‌ شاری ماردێن نما و جۆری هه‌ڵکه‌وتنی شاره‌که‌م زۆر پی خۆشبۆ. به‌ شۆفیری تاکسیم گۆوت با ماوه‌یه‌ک له‌ نێو شاردا به‌سۆرێینه‌وه‌. شۆفێره‌که‌ شاره‌زابوو و چه‌ند جێگای خۆش و مێژویی پێنیشان داین. دوایی سواری تاکسی بووین و له‌ شاری ماردین هاتینه‌ده‌ری. هه‌ر که‌ له‌ شاری وه‌ده‌رکه‌وتین بۆ سووتاو په‌یدابوو. پرسیم:" ئه‌ری کاکه‌ ئه‌وه‌ چییه‌، ئه‌و بۆنه‌ پیسه‌ له‌ کوێ رادی؟" له‌ وه‌ڵامدا:" گۆتی برام ئه‌وه‌ جێگای فڕیدانی زبله‌ و هه‌ر له‌وێش ئاگری تیبه‌رده‌ده‌ن." گۆتم:" دا با چاوێکی له‌ به‌که‌ین." شۆفێره‌که‌ زۆری پێ سه‌یر بوو چاوێکی گووماناوی لێ کردم، ده‌ دڵی خۆمدا گوتم:"ئه‌وبراده‌ره‌ پێی وایه‌، که‌ ئه‌من گیره‌م له‌ هه‌ولێری ده‌گه‌رێ!" گۆتی: "جا برا ئه‌و جێگا بۆگه‌نه‌ت بۆچیه‌!" گوتم : "هه‌ر پیم خۆشه‌ بزانم ئه‌و جێگایه‌ چۆنه‌." کابرا ماشێنی راگرت وئێمه‌ش له‌ جێگای زبڵ و خاشاک نزیک که‌وتینه‌وه‌. به‌ میلێونها تۆن پیسایی له‌ سه‌ر عه‌رزی فڕێدرابوو به‌ سه‌دان سه‌گ و پشیله و منداڵ له‌ نێو زبڵدا ده‌خۆلانه‌وه‌ وه‌ هه‌رکام له‌وانیش نێازیان بوو، پێداویستیکانی خۆیان له‌ناو ئه‌ه‌ بۆگه‌ن و پیسایه‌ هه‌ڵبنجنن. دیمه‌نه‌که‌ زۆر غه‌م هێنه‌ر بوو. ده‌ دڵی خۆمدا هه‌ر جنێوم ده‌دا و ده‌مگۆت: "چاو لێ به‌که‌ن ژێنگه‌ی ئه‌و ولاته‌ چۆن پیس ده‌کری!" له‌ وێرا سوار بووین بۆ شاری جه‌زیرێ. شاریکی کۆن و مێژوویی، شاری مه‌م و زینی و شاری شاعیری به‌ ناوبانگ مه‌لای جزیری. ده‌پیش هه‌موو شتێکدا چوومه‌ سه‌ر گڵکۆی مه‌لای جزیری. ئه‌و جێگایه‌ مزگه‌وتیکی جوان و مێژوویی بوو. ماوه‌یه‌کی کورت ماینه‌وه‌ و دوایی چووینه‌ مقبه‌ره‌ی مه‌م و زین، جێگایه‌ک که‌ به‌ته‌واوی ده‌هات وێران بی. به‌ڵام ئێستاش هه‌ر ئاسه‌واره‌کانی قه‌ڵا و باره‌گای قودره‌تی هه‌ر پیوه‌ دیار بوون. ده‌ ئه‌و ده‌مه‌دا به‌بیری شێعره‌ جوانه‌کانی خانی که‌وتمه‌وه‌ که‌ به‌ ئه‌وپه‌ڕی رازاوه‌یه‌وه‌ده‌ڵی:
"له‌و گوره‌ که‌ زین و مه‌م تیابوو تو مه‌زه‌ به‌ ئه‌وینی ئاودرا بوو
رسکابوو دو نو نه‌مامی سه‌رکه‌ش راست و شل و ناسک و گه‌ش
تورت و شه‌ق و پرگه‌لاو به‌ سیبه‌ر یه‌ک شه‌نگه‌بی بو یه‌کیش سنوبه‌ر
ئاڵان به‌یکا ئه‌مانه‌ چین چین وه‌ک ده‌سته‌ ملان ده‌بون مه‌م و زین."
دیاره‌ ئه‌و قه‌در و شانازی پێکردنه‌ی که‌ خانی بۆ مه‌م و زین هه‌ی بوو، وه‌ ئه‌و رازاندنه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌و چه‌ند رسته‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێ، به‌ هیچ جۆرێک ده‌گه‌ڵ ئه‌و دێمه‌نه‌ی که‌ ئه‌من دیتم نه‌ده‌هاته‌وه‌. سه‌رده‌مدارانی تورکیه‌ نه‌ته‌نیا خزمه‌تی ئه‌و بنکه‌ کلتوریانه‌یان نه‌کربوو، به‌ڵکه‌ دائێم به‌ رق و قینه‌وه‌ چاویان له‌ ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ روانیوه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆرجار پلانی له‌ ناو بردنیان کێشاوه‌ و له‌ناویان بردوون و یا به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ر سپێردراون و پاشان ورده‌ ورده‌ له‌ ناو چوون. دیاره‌ کووچه‌ و کۆڵانه‌کانی شاری جزیرێش هه‌ر پر له‌ پیسای و نایلۆن و کیسه‌ی پلاستیکی بوون و پیراگه‌یشتن و خزمه‌تگوزاری له‌ ئه‌و په‌ری نه‌زمی دابوو.
له‌ شاری جزیر هاتینه‌ ده‌ر و روومان ده‌ شاره‌کانی سه‌ر سنوور کرد. هه‌رچی پتر بۆ لاێ سنوور ده‌رۆیشتی، ئه‌وه‌نده‌ پتر پیسایی وه‌ده‌رده‌که‌وت و خزمه‌تگوزاری که‌متر ده‌بۆوه‌. به‌ تاێبه‌ت سنووری ئێبراهیم خه‌لیل به‌ هۆی ئه‌و سیاره‌ بار‌هه‌ڵگر و تانکێره‌ نه‌وتیانه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ک پیس بوو که‌ پیاو گریانی بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌هات. هه‌ر ده‌هه‌مان کاتدا که‌ چاوم به‌ سه‌ر ئه‌و پیسایانه‌دا ده‌گێرا، دیمه‌نێکی سه‌رسوورهێنه‌رتری دیکه‌م چاو پێ که‌وت! تراکتورێک که‌ ترێلیه‌که‌ی پر کردبوو له‌ زبل و پیسایی، له‌ سه‌ر لێواری چۆمه‌که‌ راێگرت بوو وهه‌چی پلاستیک و نایلۆن و ئاسنه‌واله ‌بوو ده‌ناو چۆمه‌ که‌یڕشت. هیچم پێ نه‌مابوو، جگه‌ له‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌هه‌ر دووک ده‌ستم به‌سه‌ری خۆم داده‌م. خه‌ریک بوو سیل و دیق هه‌ڵێنم، ئاواتم ئه‌وه‌ بۆ زوو رزگاریم بی له‌ دیتنی ئه‌و دیمه‌نه‌ غم هینه‌رانه‌ خۆم نه‌جات ده‌م. ئاوا روومان کرده‌ بازنه‌کانی کونترۆڵ، بۆ ئه‌وه‌ی زوو خۆ به‌گه‌یه‌نینه‌ به‌شی رزگار کراوی کوردستان! هه‌ر له‌وێ به‌ هاورێکانم گووت: "ده‌ پێش دا لێره‌ سه‌ربازیکی دێزه‌ی لی بوو که‌ به‌هانه‌ی به‌ خه‌ڵک ده‌گرت." ئه‌وان گووتیان: "خۆ وه‌ک جاران نه‌ماوه‌، ئێستا خه‌ڵک عه‌زیه‌ت ناکه‌ن." دیاره‌ ئه‌وان راستیان ده‌کرد. زۆر زوو له‌ بازنه‌ قوورسه‌که‌ی جاران نه‌جاتمان بوو، به‌ڵام هه‌ر که‌ به‌ره‌و سنووری کوردستان وه‌ڕی که‌وتین له‌ دووررا سه‌ربازه‌که‌م ناسیوه‌. هه‌ر له‌وه‌ێ به‌براده‌رکانم گووت: ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه‌ لای ئه‌و، هه‌مووتان به‌ڵین ئێمه‌ له‌ ئه‌و وڵاته‌ی که‌ لێی ده‌ژین شووغڵمان هه‌یه‌، ده‌نا عه‌زیه‌ت تان ده‌کا." ئه‌وانیش قه‌ولیان دا. هه‌ر که‌ گه‌یشتینه‌ لای، داوای پاسپۆرتی لێ کردین. ئه‌وه‌ڵ جار ئه‌من ئی خۆم پی نیشان دا. گووتی: "ئاها، دووکتور!" گووتم: "به‌ڵی." گووتی: "باشه‌." ئه‌وجار نۆبه‌ی ئه‌ویتر هات، پاسپۆرتی پێ نیشان دا. له‌ ئه‌وی پرسی: " ئه‌تو شوغلت چیه‌؟" کابرا زۆر ترسا و قه‌ول وقه‌راری له‌ بیر چۆوه‌ و گووتی: 'ئه‌من بێ کارم." سه‌ربازه‌که‌ گووتی:"ده‌بی ساعه‌تێک له‌ به‌ر هه‌تاوه‌ راوه‌ستی." هه‌تاوه‌که‌ زۆه‌ به‌تین بوو، ده‌بوو ساعه‌تیکیش راوه‌ستین. نوبه‌ گه‌یشته‌ ئه‌وانیتر. پرسی: " ئه‌تو چکاره‌یت؟" ده‌وه‌ڵامدا براده‌ره‌کم گووتی: "ئه‌من سیکریتێری دوکتوریم." گووتی: "باشه‌." ئاخرین که‌س مابوو، لێی پرسی: "ئه‌تو شوغلت چیه‌؟" ده ‌وه‌ڵامدا براده‌ره‌که‌م گووتی: "ئه‌من حمامچیم." سه‌ربازه‌که‌ به‌توره‌ییه‌وه‌ گووتی: "بۆ ئه‌تو ده‌ دوازده‌ ساڵه‌ له‌ خاریجی شوغلی وا خراپت هه‌یه‌؟ وه‌ره‌ خوار" ئه‌ویش ده‌ وڵامدا گووتی: "ئه‌گه‌ر گرامه‌وه‌ ده‌مکه‌نه‌ مامۆستا." ئه‌وجار خاو بۆوه‌. گووتی: "باشه‌."
کاتیک شۆفیری تاکسیکه‌ وای دیت، گوتی:" ده‌ دۆلاری به‌ده‌نێ، ئه‌و کوره‌ی ئازاد ده‌کا." ده‌ستم ده‌گێرفانی نا وه‌ ده‌ یۆرۆم هێنا ده‌رێ، که‌ بی ده‌مێیه‌. وادیار بوو، پێی خۆش نه‌بوو. شۆفیری تاکسیکه‌ گووتی:"ده‌ دۆلاری به‌ده‌یه‌ وه‌ری ده‌گرێ." هه‌ر واشمان کرد، زۆر پی خۆش بوو و براده‌ره‌که‌ی هێناینه‌وه‌ بۆ ناو تاکسی و پێمان پێوه‌نا بۆ ناو کوردستانی ئازاد.
چاوه‌روان بووم، که‌ ئه‌و دیمه‌نانه‌ که‌ له‌ کوردستانی داگیرکراوی تورکیه‌ دیومه‌، دووباره‌ نه‌یبینمه‌‌وه‌. ده‌ دڵه‌ خۆمدا ده‌م گووت:" ئاخر ئێستا ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستان ئازاده‌ و بۆ خۆمان ده‌بی ئاگامان باش له‌ ژێنگه‌ی کوردستان بی وه‌ وه‌کی چاومان بی پارێزین!" ده‌ پیشتردا دێارده‌یه‌کی به‌نرخی کوردستانی عێراق ئه‌وه‌ بۆ، که‌ سه‌رت به‌ هه‌ر جێگایه‌ک داکردبایه‌، ده‌پێش هه‌مۆ شتیکدا لیوانێک ئاوی ساردیان بۆ ده‌هێنای و له‌ ئه‌و گرمایه‌دا توونیایه‌تیت پی ده‌شکانت خۆت فێنک ده‌کرده‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و جاره‌ ئه‌گر هاتینه‌ سه‌ر سنوور ئێتر لیوانی ئاو نه‌مابوو، به‌ڵکه‌ ئاوی مه‌عده‌نی له‌ پلاستیکیکی چوکه‌دا هاته‌ به‌ردممان. باوه‌ر به‌که‌ن ئه‌گر ده‌ دانه‌م خوارباوه‌ تێر نه‌ده‌بووم. هه‌ر که‌ چاوم پێ که‌وت، خێرا بێرم بوو ئه‌وه‌ چوو که‌ ده‌بێ ئه‌و هه‌موو پلاستیکه‌ی له‌و بووتڵیانه‌ ده‌که‌وێته‌وه‌له‌ چ جێگایه‌ک له‌ به‌ین به‌رن! هه‌ر ده‌و فکرانه‌ دابووم که‌ سرنجم دا دیتم به‌ ئه‌و چوار پێنج نه‌فه‌ره‌ی پێکه‌وه‌ بووین پتر له‌ پازده‌ پلاستیکی ئاومان خوارده‌بۆوه‌. دوای ئه‌وه‌ی کارمان جی به‌جی بوو و سواری تاکسی بووین به‌رو هه‌ولێر وه‌ ڕی که‌وه‌تین. هه‌رکام له‌ ئێمه‌ دوو تا سی بوتلی ئاومان پی بوو و ده‌مان خوارده‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئاوه‌کان ته‌واو ده‌بوون هه‌رکام له‌ ئێمه‌ ده‌ ناو جانتای خۆمان ده‌هاویشت، به‌ڵام شۆفێری تاکسیه‌که‌ په‌نجه‌ره‌ی ماشینه‌که‌ی ده‌کرده‌وه‌ و بوتڵی خۆی فڕێ ده‌دا بۆ ده‌رێ. هه‌ر ئه‌و کاته‌ سه‌رنجم دا ئه‌م لا ئه‌ولای جاده‌، دیتم که‌ به‌ درێژایی جاده‌ هه‌ر بوتڵی و کی‌سه‌ی پلاستیکی و قتووی کۆلا و فانتایه‌ که‌وتووه‌. ده‌ور و به‌ری ئه‌و جاده‌یه‌ به‌ ئه‌ندازیه‌ک پیس بوو، که‌ ئێدی دیمه‌نه‌کانی کوردستانی تورکیام له‌ بیر چۆوه‌ و ده‌ غه‌می کوردستان ئازادکراو که‌وتم. پاش شه‌ش ساعه‌ت گه‌ێشتینه‌ هه‌ولێر و چومه‌ مالی خزمان. بۆ رۆژی دواتر براده‌ریک به‌ سواری ماشێنی خۆی بردینی بۆ سه‌یرانگای گه‌ڵی عه‌لی به‌گ. له‌ڕیگادا چاوم به‌ سه‌یرانچیان که‌وت که‌ عه‌لاگه‌ و بوتلی پلاستیکی و دسماڵ کاغذی و به‌ سه‌دان شتی تریان له‌ ده‌وری خۆیان فڕێ دابوو. پاش ماوه‌یه‌کی گه‌یشتینه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی گه‌ڵی. ئه‌و ئاوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر چاوه‌که‌ی هاته‌ده‌ر، پاکترین ئاوی سه‌ر زه‌ویه‌. به‌ڵام پاش دووسه‌د میتر ده‌بێته‌ ئاوێکی مردوو و بێ که‌لک و پیس وته‌واوی مه‌رجه‌کانی پاک و خاوێنی که‌ بۆ خواردنه‌وه‌ و خۆ شوتن و ژیانی ماسی بی، تیدانه‌ماوه‌. ئاوه‌رۆی هه‌مۆ ئاوده‌سته‌کان، پیسایی چێشتخانه‌کان و ماده‌کانی قاپ شوتن هه‌موی دیسان تێکه‌لی ئاوه‌که‌ ده‌بیته‌وه‌ و له‌ ناوی ده‌به‌ن. له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌وزووعه‌ ده‌گه‌ڵ هاوسه‌فه‌ره‌که‌م که‌ به‌رپرسایه‌تیشی هه‌بوو که‌وتمه‌ مووناقشه‌. ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گۆت: "خزمه‌ت گوزاری وه‌زیفه‌ی حکومه‌ته‌ و ده‌بی بی کا." ئیتر باسه‌که‌مان ته‌واو بوو. له‌ نزیک هه‌ولێری گوتم ئه‌ری کاکه‌ ئه‌و زبله‌ی کۆی ده‌که‌نه‌وه‌، چۆنی له‌ ناو ده‌بن. هیچ قسه‌ی نه‌کرد سه‌یاره‌که‌ی گێراوه‌ بۆ لا یه‌کیتر و پاش ده‌ ده‌قیقه‌ ڕی برین له‌ جێگایه‌کی بۆگه‌نیو سه‌یاره‌ی راگرت و گووتی: "ده‌برۆ بۆخۆت تێر چاوی لی به‌که‌." زبلی یه‌ک میلیون هه‌ولێری له‌ ئه‌و جێگایه‌ فرێده‌دری و ئاگری تێبه‌ر ده‌دری. به‌شیکی زۆر که‌می ده‌سوتێ و دۆکه‌ڵه‌که ی هه‌وای پیس ده‌کا و به‌شیکی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی پلاستیکه‌کان با ده‌یان با و به‌ سه‌ر زه‌وی و زاردا بڵا ده‌بنه‌وه‌. دیمنه‌که‌ زۆر ناخوش بوو. هه‌ستم به‌وه‌ ده‌کرت که‌ کوردستان زۆر بی سێحه‌به‌. به‌ بی باس کردن چوینه‌وه‌ بۆ مالێ.
دوایی کارێکم له‌ سوله‌یمانیه‌ بۆ په‌یدابوو و به‌سواری تاکسی وه‌رێ که‌وتم. هه‌مووی سه‌رڕێگا و به‌ر ڕ ێگا پربۆ له‌ عه‌لاگه‌ و بوتڵی پلاستیکی و قووتوی پیپسیکۆلا و پیسایی جوراوجۆری دیکه‌. له‌ سوله‌یمانیه‌ش هه‌ر ئه‌و دیمه‌نه‌ی که‌ له‌ شاره‌کانی دیکه‌ زاڵ بوو، به‌دی ده‌کرا. له‌ ده‌ڵی خۆمدا حیسابم ده‌کرد ئه‌گر ئه‌و خه‌ڵکه‌ رۆژێ هه‌ر نه‌فه‌ره‌ی یه‌ک بوتڵی فرێده‌ن، ده‌بێته‌ چوار میلێون و راده‌که‌ی ده‌ ساڵدا سه‌ر له‌ چارده‌میلیارد ده‌دا. ئه‌گر ئه‌و وه‌زعه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، به‌ره‌ی داهاتووی کوردستان وه‌بن زبڵ و پیساێی ده‌که‌وه‌ێ.
پاش دوو رۆژان دیسان له‌ سوله‌یمانیه‌ را به‌ره‌و هه‌ولێر وه‌ ڕێ که‌وتم. سێ هاوسه‌فه‌ریشم هه‌بوو. هه‌موومان دوو تا سی بووتڵی ئاومان پی بۆ. ئه‌من که‌ ئاوی خۆم ته‌واو ده‌کرد بوتله‌که‌م ده‌ جانتای خۆم ده‌هاویشت، به‌لام ئه‌وان په‌نجه‌ره‌ی سه‌ێاره‌یان ده‌کرده‌وه‌ و بوتڵیان توور ده‌دا بۆ ده‌ری. یه‌کێک له‌ هاو سه‌فه‌ره‌کان پیێ گووتم: "مامۆستا بێنه‌ با هی تۆش جێ به‌ جێ به‌که‌م." ئه‌منیش هیندیک به‌ قه‌لسی وه‌ڵامم داوه‌: "کاکه‌ گیان ئه‌من بوتڵی خۆم ئاوا جێ به‌ جێ ناکه‌م." ئه‌ویش به‌ ته‌وسه‌وه‌ گووتی: "سوبحانه‌ڵڵا." زۆرم له‌ ده‌ڵ گران هات و ده‌ وه‌ڵامدا گووتم: "کاکه‌ سوبحانه‌ڵڵا که‌ زۆر ناخۆش بۆ." ئه‌ویش گووتی: "مامؤستا! ده‌زانم ئه‌تو خه‌ڵکی ئێره‌ نی و ده‌ نیزامی وڵاتی ئێمه‌ ناگه‌ی. به‌ خوا ده‌بی بوتڵیه‌ کان شه‌و ده‌گه‌ڵ خۆت بنێوینی!"
که‌ له‌ کارێژی هه‌ولێر دابه‌زین، ده‌هه‌وڵی په‌یدا کردنی سه‌تڵی زبڵی دابووم. زۆر گه‌رام هیچ سه‌تڵم نه‌ دیته‌وه‌. به‌ ناهومیدیه‌وه‌ چومه‌وه‌ بۆ ماڵی و سه‌ر و سۆراغی سه‌تڵی زبلیم گرت، به‌ڵام سه‌تڵ له‌ ویش ده‌گۆرێ دا نه‌مابوو. هاواری کا بانی ماڵیم کرد و پرسیارم کرد: "ئه‌ری سه‌تڵی زبڵی بۆ دیار نیه‌؟" ده‌وڵام دا گووتی: "چت لی به‌شارمه‌وه‌! ئه‌ورۆ سه‌یاره‌ی زبڵی ها‌تووه‌ و زبڵه‌که‌ی به‌ سه‌تڵه‌وه‌ ده‌ سه‌یاره‌ی هاویشتوو و لی داوه‌ رۆێشتووه‌!" هیندیک ده‌ بیره‌وه‌ چووم، قسه‌ی کابرای ناو تاکسیم وه‌بێر هاته‌وه‌ و بوتلیه‌کانم ده‌ گه‌ڵ خۆم برده‌ ناو جێگا و هه‌ر به‌ ئه‌و بێره‌وه‌ خه‌و بردمیه‌وه‌!
 

بۆچونی نوێ