کورد لە بیرەوەریەکانی جیمی کارتر و ژیسکاردستن دا - It's Over 9000!

کورد لە بیرەوەریەکانی جیمی کارتر و ژیسکاردستن دا

نوسەر: مەسعوود ناسری
نوسراو لە بەرواری
0 0
17:09 2024 , September 09

هەریەک لە ژیسکاردستن و جیمی کارتر، سەرۆکی پێشووی کۆماری فەرەنسا و ئامریکا، لە بەشێک لە بیرەوەرییەکانیاندا سەبارەت بە شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕۆیشتنی شا و پرسی کورد دەلێن:

 

شا هەمیشە مەترسیی پرسی کورد و بەلووچی لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئێران لە گوێماندا دەچرپاند و دەیگوت: "کورد و بەلوچ ئێران دابەش دەکەن و سوڤیتیش یارمەتیدریان دەبێت و ئەمە مەترسیە بو سەر بەرژەوەندیەکانی باڵای ڕۆژائاوا"!

 

ئەوان لە درێژەدا دەڵین:

"ئێمە ویستمان پادشای ئێران بپارێزین، بەڵام بەهۆی هەڵە و سەرەڕویەکانیەوە و ناڕەزاێەتیەکانی بەرفراوانی خەڵک ئیدی گەیشتبووە کۆتایی خەت! 

 

ئەڵبەت گرنگترین شت بۆ ئێمە لە دوای شا ئەوە بوو کە یەکپارچەیی خاکی ئێران بپارێزین و ئێران دابەش نەکرێت. شا هەمیشە مەترسیی پرسی کورد و بەلووچی لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئێران وەبیر دەهێناینەوە و دەیگوت کورد و بەلوچ ئێران دابەش دەکەن! 

 

فۆرمولی ئێمەش بۆ ئێران ئەمەبوو: شا + ئەرتەش= یەکگرتوویی خاکی ئێران.

 پاش ڕۆشتنی شایش : مەذهەب + ئەرتەش= یەکگرتوویی خاکی ئێران فۆرمولیکی باش بوو و  لەم پێوەندیەشدا مهدی بازرگان و دەوڵەتەکەی  کە پێوەندی لە گەڵمان باش بوو یارمەتیدەرمان بوو  بەڵام لە ناکاۆ بازرگان و لاێەنگرانی لاۆاز کران و دواتر وەلا نران!

 

ئەمە دەرخەری ڕۆانگەی ڕۆژئاوا بو ئێرانە و دەرخەری ئەم ڕاستیەیە کە ڕۆژئاوا خۆازیاری پاراستنی قەوارەی سیاسی ئێرانە و ئەم ڕۆانگەێە ئێستاشی لەگەڵدابیت هیچ ئاڵوگۆڕیکی بەسەردا نەهاتووە.

 

ئێران چ لە ڕووی تاێبەتمەندی ژیۆپۆلتیک و چ وەک بازاڕێکی گرنگ بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ڕۆژئاوایی و هەروەها وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەر و هەناردەکارە سەرەکییەکانی جیهانی نەوت و گاز گرنگییەکی تایبەتی بۆ ڕۆژئاوا هەیە. ئەم تێڕوانینە تا ئێستاش سەبارەت بە مانەوەی قەوارەی سیاسی  وڵاتی ئێران هەر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە.

 

 بوێە میللەتی کوردی ڕۆژهەڵاتی ئەبێت لە خەبات بو دەستەبەر کردنی مافە ڕەواکانی خۆی بەهێزتر بکات و یەکگرتوو بێت، سیاسەتی چاۆ لەدەستی ئامریکا و ڕۆژئاوا هەر وا کە تا ئێستا جگە لە خەسار هیچ سودێکی نەبووە، لە داهاتوشدا هیچ سودێکی بو هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نابێت.کورد دەبێت لە خەبات لە چوارچێوەی ئێرانیشدا پلانی ڕوون و ئیستراتژی هەبێت و یەکگرتوش بێت، ئەگەر ستراتیژێکی ڕوونمان نەبێت، دەبێت وەک هەمیشە باجێکی قورس لە خەباتدا بدەین بەبێ هیچ دەستکەوتێک. 

 

نابێت ئەوەمان لە بیر بچیت، کە دیموکراسیش لە هاوسەنگی هێزەوە بەدەست دێت نەک قسەی شیرین لە پشت مێزی کۆبوونەوە. دەبێت بزانین کە هەبوونی دەسەڵات چارەنووس دیاری دەکات. کورد دەبێت هێزی خۆی بەکاربهێنێت بۆ وەدیهێنانی خواستەکانی.

 

ماف نادرێت، بەلکوو وەردەگیردرێت.

بۆچونی نوێ