لە ڕۆژی یادکردنەوەی هۆلۆکۆستدا، بە ڕێزەوە ڕێز لە یادی ئەو ملیۆنان کەسە دەگرین کە لە هۆلۆکۆستدا لە شەڕی جیهانی دووەمدا بوونە قوڕبانی. ئەم ڕۆژە بیرهێنانەوەیەکی بەهێزە بۆ دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی ڕق و بێباکی و توندوتیژی سیستماتیکی. هەروەها بانگەوازێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەکردەوە لە بەرامبەر نادادپەروەری و ستەم و ژێنۆساید لە هەموو شێوەکانی خۆیدا.
لە کاتێکدا بیر لە وانەکانی هۆلاکۆست دەکرێتەوە، زۆر گرینگە جیهان لە بەرامبەر ئەو زوڵم و چەوساندنەوە سیستماتیک و بەردەوامانەی گەلی کورد وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت لە جیهاندا بەرەوڕووی دەبێت بێ دەنگ نەبێت. بارودۆخی نالەباری خەڵکی کورد لە چوارچێوەی وڵاتانی وەک ئێران، تورکیا و سووریا وێکچوونێکی زۆری هەیە لە گەڵ ئەو سەرکەت و ژینۆسایدانەی لە مێژوودا دووپات کراونەتەوە. کولتوور، زمان و مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامدا ماونەتەوە و خەڵکی کورد بە شێوەیەکی سیستماتیک لە پەراوێزخراو و توندوتیژیی بەردەوام دژی خەڵکی کوردستان بووتە ژیانی ڕۆژانەی ئەو خەڵکە.
سەرکوتی سیستماتیکی کورد: ڕابردوو و ئێستا
گەلی کورد لە ئێران بەڕەوڕووی ئاپارتایدی سیستماتیکی و سڕینەوەی کولتووری بووە. فەرمانی جیهادی خومەینی لە ساڵی 1979وە بووتە سووتەمەنی ئەو سیاسەتە و هەڕەشە لە مانەوەی کورد دەکرێت. ئەمرۆ کوردەکان زۆرینەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران پێک دێنن. ڕژیمی ئێرفان بە شێوەیەکی سیستماتیک زمان و کولتووری کوردی سەرکوت دەکات، کورد لە توانای دەربڕینی تەواوەتی شوناس و خودموختاری خۆی بێبەش دەکات.
لە تورکیا گەلی کورد بە هۆی سیاسەتی دەیان ساڵە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامەی کورد کورد کەوتۆتە ژێر چەوسانەوەی توندەوە. سنووردارکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی، سەرکوتکردنی دەربڕینی کولتووری و هێرشە سەربازییەکان کە باکوور و باشووری کوردستان دەکەنە ئامانج، تیشک دەخاتە سەر هەڵوێستی هەڵاواردنانەی حکومەتی تورکیا. دەوڵەتی تورکیا وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی کورد بۆ مافە بنەڕەتییەکانی سیاسی و کولتووری بە سەرکوت و پەراوێزخستن وەڵام دەداتەوە.
لە سوریا، بەتایبەتی لە ناوچەی ڕۆژاڤا، کورد لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووبەڕووی هەڵاواردنی سیستماتیکی ببووە، لەگەڵ لەشکرکێشییە سەربازییەکانی ئەم دواییەدا. کورد لە سوریا ناچار بووە لە پاشخانی ململانێی بەردەوامدا خەبات بکات بۆ مانەوەی خۆی، کە زۆرجار بە هۆی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان دەبێتە قوربانی بەرژەوەندی لایەنەکان. بە هۆی هەڕەشەکانی تورکیا و دەسەڵاتی نوێی سووریا. هەوڵەکانی خەڵکی کورد بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و گشتگیر لە ڕۆژاڤا لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامدایە.
وانە لە هۆلۆکۆست و بانگەواز بۆ کردەوەی خێرا
هۆلاکۆست بەڵگەیەکە لە شکستی مرۆڤایەتی لە هەڵسوکەوتی دژی ستەم و ژێنۆسایدی سیستماتیک. هەروەها هۆشدارییەکی توندە بۆ بیروڕای جیهانی: بێدەنگی و بێکردەوەیی لە بەرامبەر نادادپەروەریدا ڕێگە بە ڕوودان و بەردەوامی دڕندەیی دژی مرۆڤایەتی دەدات. دەیان ساڵە گەلی کورد کەوتۆتە ژێر سیاسەتێکەوە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامەی خۆی و ئینکاری مافە سەرەتاییەکانی.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەرکێکی ئەخلاقی لەسەرە دان بنێت بەو ستەم و زوڵمانەی گەلی کورد ڕووبەڕووی دەبێتەوە و هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ پاراستنی چارەنووسی کولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی بنێت. داننان و ڕوبەڕوبونەوەی پەراوێزخستنی سیستماتیکی گەلی کورد تەنیا بابەتی دادپەروەری نییە بەڵکو هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی مێژوو.
بە ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی هۆلاکۆست و پابەندبوون بە وەستانەوە لە دژی هەموو جۆرە ستەمێک، دەتوانین داهاتوویەک بنیات بنێین کە ڕیشەی لە دادپەروەری و یەکسانی و مرۆڤایەتیدا هەبێت.
ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (NNRK)
٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٥