فەریدا نارین، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "پرشنگەکانی ئازادی" بڵاودەکاتەوە. ئەم پەرتووکە بە زمانی فەرەنسی نووسراوە و ئێستا لە فەرەنسا لە بەردەستە.
پەرتووکی پڕشنگەکانی ئازادی، چیرۆکێکی ژیاننامەییە کە فەریدا نارین، لە پێوەندی لە ژنان، خەبات و ئازادی بەرهەمی هێناوە. فەریدا نارین لە پەرتووکی "پڕشنگەکانی ئازادی"دا ژیانی ژنێکی کورد دەگێرێتەوە، کە وەک تاکەکەس هەموو قۆناغەکانی خەبات لە پێناو مافی خۆی و گەیشتن بە ئازادی دەپێوێت و سنوورەکانی قەدەغە کردنی هەڵبژاردەی تاکەکەس دەبڕێت. ئەم پەرتووکە زانیاری هەریەکی بەرچاو دەداتەوە لەبارەی چۆنیەتی تێپەڕاندنی ئەستەنگەکانە تا رزگار کردنی خۆی.
لەم کتێبەدا باس لەوە دەکرێ کە چۆن کچێکی کورد لە کۆمەڵگادا لە هەموو لایەکەوە ئازار دەدرێت، بنەماڵە، خوێندنگە، زانکو و هتد و هیچ رێزێکی لە کەسایەتی لێ ناگیریت و مەحکوومە بە خەباتی بەردەوام لەگەڵ هەموو ئەمانە. فەریدا بە شێوازێکی شاعێرانە، چیڕۆکی خۆی لە کارەساتی لە دەستدانی هاوڕێیەکی لە تەمەنی منداڵیدا دەگێڕیتەوە کاتێک تەنیا تەمەنی سێ ٣ ساڵان بووە بە چاوی خۆی هەلا هەلا بوونی هاوڕێکەی بە هۆی مینەوە دەبینێت و ئەمە کاریگەریەکی هەتا هەتایی لە سەر ژیانی دادەنێت. هەروەها ڕۆژەکانی قوتابخانە و کۆلێژەکانی ئێرانەو دەگێڕێتەوە کە وەک زیندانی ماماڵەیان لەگەڵ کچان دەکرد و ئەو بەردەوام هەوڵی داوە دژی ئەو هەموو سووکایەتیانە بوەستیت. ئەم کتێبە خوێنەر بانگ دەکات بۆ ئەوەی قەدری ئازادی بزانێت و تێ بگات لەوەی کە نەبوونی ئازادی چۆن هەر تاکێک سووک و وێران دەکات، ئەمەش نە تەنیا بەرزترین بانگە بۆ خۆپیشاندانی ئازادی، بەڵکو خەباتێکی تایبەتی بەرەوپێش دەبات بۆ بەرزکردنەوەی جوانی و گرینگی ئازاادی و بەرخۆدانی ژنان.
بەرگی کتێبەکەش بەرهەمی نووسەرە کە ژنێک لە ناوەڕاستی جادەیەکدا بە ئارامی لە سەر قەنەفەکەی دانیشتوە.
ژنێکی کە بۆ گەیشتن بە ئارامی و ئازادی لە مەترسی و مەرگ ناترسێت.