"ئیبراهیم قادری" هونەرمەندی کورد، لە ساڵی ١٣١٣ لە گوندی "عیسا کەند" و لە بنەماڵەیەکی هونەردۆستدا چاوی بەڕووی جیهاندا کردەوە. بەهۆی گۆرانی وتن لە تەمەنی منداڵێوە و ناوبانگی باوکیەوە چووەتە بواری مۆسیقا و هەوڵی سەرکەوتنی لەو بوارەدا دەدات. تا دواجار لە ساڵی ١٣٣٠ بە فەرمی هاتە ناو بواری هونەری مۆسیقا. مامۆستا قادری زیاتر لە 100 گۆرانی بەرهەم هێناوە و بە یەکێک لە هونەرمەندە سەرکەوتووەکان دادەنرێت. هەروەها نزیکەی ٧٠٠ گۆرانی هونەرمەندەکانی دیکەی دروستکردووەتەوە و بە شێوازی خۆی پێشکەشی کردووە.