ئیدریس عەلی و ئازاد شوجاعیی، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، لەگەڵ ڕەسوڵ ئەحمەد محەمەد، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سلێمانی، بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ، سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەم حوکمە لەسێدارەدان بۆ ئیدریس عەلی، ئازاد شوجاعی و ڕەسوڵ ئەحمەد محەمەد، بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ دەرچووە.
تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە بیانییەکان بەزۆری لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە دەخرێتە بەردەم چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان، یان کەسانێک کە جۆرێک لە چالاکیی سیاسی یان مافی مرۆڤیان هەیە و زۆرجار بە دادگاییکردنی داخراو و بەبێ دابینکردنی بەشی پێویست دەردەکرێن بەڵگە.
ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە ئەم جۆرە حوکمە لە ئێران بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی سەربەخۆ دەردەکرێن و جێگەی نیگەرانییە. ئەم دۆخە گوزارشت لە سەرکوتکردنی بەرفراوانتری نەتەوەکان و کەمایەتییە ئایینییەکان لە ئێران و بەتایبەت کورد و نەتەوەکانی دیکەی ژێر گوشار، بە هۆکاری ئەمنی و سیاسییە. پێدەچێت لۆژیکی بێت ئەم ڕستە قورسانە ببەسترێتەوە بە سیاسەتە ماکرۆکانی کۆماری ئیسلامی لەوان "تۆڵەسەندنەوەی توند" کە وەک دوکتورینێکی ڕووبەڕووبوونەوە لە دژی وڵاتانی دژبەری ئێران و بەتایبەت ئیسرائیل و ئەمریکا پێشنیار کراوە. لە هەندێک حاڵەتدا دەزگای دادوەری و ئەمنیەتی ئێران هەوڵیداوە تۆمەتەکانی وەک "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" بگەڕێنێتەوە بۆ کەسانی پەیوەندیدار بە نەتەوەکان یان ئەوانەی لە ناوچە سنوورییەکان دەژین. زۆرجار ئەم تۆمەتانە بە ئامانجی نیشاندانی دەسەڵاتی ئەمنی و دروستکردنی ڕێگری ناوخۆیی و دەرەکی دەخرێنەڕوو لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی بۆ دروستکردنی کەشێکی تێرۆر و هەروەها بۆ ناردنی پەیامێک بۆ زلهێزە دەرەکییەکان کە ئەگەر دەیانەوێت لەگەڵ ئێران شەڕ بکەن، چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی بکەن، کەڵک وەردەگرن. بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل و جەختکردنەوەی کۆماری ئیسلامی لەسەر "تۆڵەسەندنەوەی توند"، دەکرێ سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەگەڵ ئەم سیاسەتەدا هاوتەریب بکرێن کە وەک هەڕەشەیەک بۆ ئەو کەسانەی کە کۆماری ئیسلامی بە نەیار یان سیخوڕ دەزانێت بیردەکاتەوە