ئەڵمانیا هاوڵاتیانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە لە مەترسی بارمتە گرتن لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دوای لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دا بە هاوڵاتیانی ئەڵمانیا کە گەشتکردن بۆ ئێران مەترسی بارمتە گرتنیان لێدەکەوێتەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی "ماوەیەکی زۆرە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەین کە گەشت نەکەن بۆ ئێران و ئەوانەی لە ئێرانن وڵات بەجێبهێڵن." وتیشی لە سێدارەدانی جەمشید شارمەهد کە هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانیە نیشانی دەدات کە تاران هاووڵاتییانی ئەڵمانی بە بارمتە گرتووە. #نا_بۆ_کۆماری_ئیسلامی_ئێران