کوشتن ومردنی کچێکی دیکەی خەڵکی هتاو و لەخاکی کوردستانەوە لە لایان کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوودەدات؛ کچێک کە وەک ژینا لەلایان دوژمنانی ژن، ژیان، ئازادی کوژێنرایەوە و ئەمجارەیان لە ڕێگای قوتابخانەدا مۆمی ژیانی کوژایەوە.
ئێمە، کۆمەڵێک لە تێکۆشەران و چالاکانی مەدەنی و سیاسی کوردستان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی ئارمیتا گراواندی ئازیز و هاوسۆزی بۆ بنەماڵەکەی، جارێکی دیکە کوشتنی نامرۆڤانە و ترسنۆکانە لەلایەن ڕێژیمی تۆتالیتاری حوکمڕانی ئێرانەوە مەحکوم دەکەین. بێ گومان ڕۆژێک دێت بەرەبەیانی ئازادی لە بەرزایی شاخەکانی سەرووی کوردستانەوە وەک شۆڕشی ژینا دەفڕێت و بکوژانی منداڵی ئەو خەڵکە دەدرێنە دادگا. ناوی تۆ ئەو بەیانیەیە کە بەسەر پێشەوەی ئاسماندا تێدەپەڕێت.ناوت شاد بێت
ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی لە ئێران (هۆڵەندا)