ئاغای !! پەهلەوی سنووری خۆت بزانە

نوسراو لە بەرواری 2024 , October 14
0 0
چل و چوار کەسایەتی، بەرپرسی ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی سەر بە نەتەوەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ناڕەزایەتی خۆیان لە دوادەربڕینەکانی ڕەزا پەهلەوی نیشان دا. ئەوان لەڕاگەیەندراوێکدا لە ژێر سەردێڕی " ئاغای پەهلەوی سنووری خۆت بزانە، مەملەکەتی مەحروسەی ئێران خاوەنی هەیە " لە سەر قسەکانی ناوبراو سەبارەت بە ناسیونالیسم، شوینیسم، پەڕینەوە لە دیموکڕاسی و دۆخی نائاسایی دوای ڕووخانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، هەڵوێستیان نواندوو پێداگرییان کرد کە: " بناخەی سەرەڕۆیی لە ئێران لە سەد ساڵی ڕابردوودا بە کودەتای دژی قانوونی بنەڕەتی مەشروتە لە لایەن ڕەزاشای باوەگەورەی ئەو داڕێژراوو دواتر بە کودەتای باوکی ئەو واتە موحەممەد ڕەزاشای پەهلەوی بە دژی موحەممەدی موسەدیق درێژەی پێدراوو هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتوە کە ستەمی نەتەوەیی دژی نەتەوە بندەستەکانی ئێڕان لە سەردەمی باوە گەورەی نابراوو بناخەی بۆ داڕێژراوو کۆماری ئیسلامی درێژەدەری میراتی باوەگەورەی ئەوە. دەربڕینی شوینیستی و شەڕ دژی نەتەوەکانی ئێران لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم وو دووهەم لە کۆمەڵگای ئێران پەرەی پێدراوو کۆماری ئیسلامی درێژەدەری ئەو ڕێگایە کە ڕەزای پەهلەوی نەک هیچکات ڕەخنەی لەو سیاسەتە چەوتە نەگرتوە بەڵکو کەمترین باوەڕی بە مافی نەتەوەکانی ئێران نییە. لە ناو واژۆکەرانی ئەو ڕاگەیەندراوە کۆمەڵێک نوسەر، چالاکی مافی مرۆڤ، چالاکی سیاسی و بەرپرسی ڕێکخراوە سیاسییەکانی نەتەوەکان ئێران دەبیندرێن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئاغای پەهلەوی سنووری خۆت بزانە، مەملەکەتی مەحروسە خاوەنی هەیە!!
لە سەروبەندی ئەگەری هێرشی دەرەکی بۆ سەر ئێڕان، ئاغای ڕەزا پەهلەوی پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی و ژێرنووسی عەرەبی بڵاو کردوەتەوە. ناوبراو هەلپەرەستانە تێدەکۆشێ لەو تەنگەتاوبوونی ڕژیمی ملهوڕی ئیسلامی ئێران کەڵکی خراپ بە قازانجی خۆی وەرگرێ و پشتیوانی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ تا بەڵکو لەو ڕێگەوە بگاتە دەسەڵات. ناوبراو لە وتەکانی خۆیدا، کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی دیکتاتوری ئێران لە ناسیونالیسمی ئێرانی لە روبەڕووەکانی ئەم دواییانەدا بە نەشیاو دادەنێ و ڕەخنە لە شویینیسمی ڕژیمی ئێران دەگرێ. باسی قۆناغی پەڕینەوە بۆ دیموکڕاسی دەکا و بەڵێێن دەدا لە ئەگەری هەڵوەشانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پێش بە ئاڵۆزی بگرێ. خەڵکی ئێران بە تایبەت نەتەوەکانی غەیرەفارس کە شارەزای مێژووی ئێرانن باش دەزانن کە بناخەی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی لە ئێران لە سەد ساڵی ڕابردوودا لە لایەن ڕەزاشا باوەگەورەی ناوبراوو لە جەرەیانی کودەتا دژی قانوونی بنەڕەتی شۆڕشی مەشروتە دارێژراوو دواتر لە لایەن باوکییەوە - حەمەڕەزاشای پەهلەوی - بە کودەتا دژی دوکتور موسەددق درێژەی پێدرا. ستەمی نەتەوەیی دژی نەتەوەکانی ئێڕانیش دیسان لە سەردەمی باوەگەورەی ئەو بناخەی بۆ داندراوو کۆماری ئیسلامی میراتگری ڕێچکەی باوەگەورەیەتی.
گوتاری شوینیستی لە سەر بنەمای دوژمنایەتی نەتەوە غەیرە فارسەکان لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم و دووهەم لە کۆماڵگای ئێران پەرەی پێدراوو لە سەردەمی ڕژیمی ئاخوندی درێژەی پێدرا. ڕەزا پەهلەوی هیچکات لە رەفتای باوکوو باپیری ڕەخنەی نەگرتوەوو لە بنەڕەتدا باوەڕی بە مافی نەتەوەکانی ئێران نییە.
باس کردنی ستەمی سیاسی و کولتووری و کوشتاری نەتەوەکانی عەرەب، تورک، کورد، بەلووچ، لوروو تورکمەن لە لایەن پەهلەوی یەکەم و دووهەم مەسنەوەی هەفتا منە بەلام شیرازەی قسەی ڕەزا پەهلەوی هەمان دوا وتەی ئەوە کە بە بیانووی پێش گرتن لە پشێوی و ئاڵۆزی دوای هەڵوەشانی ڕژیم هێناویەتییە بەرباس. تەوای هەمموو غەمی ئەو پێشگرتن لە هەڵوەشانی قەوارەی دەوڵەت نەتەوەی پارسییە!! کە جۆرێک یەکانگیری ئاسنین و سەرەڕۆیی و پێشێل کردنی مافی نەتەوەکانی ئێرانە. ئەو هیوادارە لە پڕۆسەیەکی گونجاودا سازش لە گەڵ بەشێک لە بەدەنەی نیزامی دەسەڵات بکاوو هەمان مەئمورییەتی باوک و باوپیرانی زیندوو بکاتەوە. ئەو دەبێ باش بزانێ کە ئەو جۆرە بیرکردنەوەی ئەتوانێ بە سەر خوێنی هەزاران عەرەب، تورک، کورد، تورکمەن، بەلووچ، گیلەک، تالشی، و مازنی بازدا تا دەسەلاتی باوکی دیکتاتۆری خۆی زیندوو بکاتەوە. �خاوەنی خاکی مەملەکەتی پێشووی مەحروسە نەتەوەکانی ئێڕانن و ئەو هیچ مافێکی قسە لەسەر کردنی نییە تەنانەت ئەو هەڵبژێردراوی خەڵکی فارسیش نییە و لە نێوان هێزە دیموکڕات و کۆماری خوازەکان پێگەیەکی نییە. ئێمە واژۆکەرانی ئەم ڕاگەیەندراوە لە نەتەوە بندەستەکانی ئێران داواکارین خۆیان بۆ پێشهاتەکانی داهاتوو ئامادە بکەن تا جارێکی دیکە تەوقی کۆیلەیی دەوڵەت - نەتەوەی سەرەڕۆیی ئێرانی لە گەردنیان نەئاڵێ وو داوا لە وڵاتانی ناوچەکەش دەکەین فریوی فرەبێژی و چەواشەکاری ناوبراو نەخۆن.
دوکتور بێهزاد ئاغداملی، دوکتۆری پسپۆڕوو چالاکی سیاسی و مافی مرۆڤ
نوری ئال حەمزە، شڕۆڤەکاری کاروباری ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جەمال ئەحوازی، ئەندامی ڕێکخرای مافی مرۆڤی ئەحوازی
مەحموود موحەممەد ئەحوازی، بەرەی دیموراتیکی ئەحواز
عەواتیف ئەسەدی، چالاکی کولتووری، سیاسی و مافی ژنان- تەڤگەڕی ئەحوازی
دوکتور حەسەن ئەفراز، چالاکی سیاسی تورک
جەمشید ئەمیری، بەرەی یەکگرتووی بەلوچستان - ئێران
بابەک بەخت ئاوەر، چالاکی سیاسی سەربەخۆ بزوتنەوەی نەتەوەیی ئازەربایجان
حەبیبوڵڵا بەلووچ، ئەندانی ڕێبەری حیزبی بەلوچستان، راجی تیاکی
کەریم بەلووچ، چالاکای سیاسی - مەدەنی بەلوچستان
مەهیم بەلووچ ( سەرخۆش ) بەرپرسی یەکەمی حیزبی بەلوچستان راجی تیاکی
ئۆغوز بەهادور، بەرپرسی لقی لاوانی ڕێکخراوی بەرگری نەتەوەیی ئازەربایجان
ڕۆزا سابت، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ و مافی ژنانی ئەحوازی
عیسا تورک ئۆغڵو، بەرپرسی کۆمەڵەی ئاەر تورک ( ئاتای ) لە بریتانیا
ئیسماعیل جەوادی، ئەندامی شوڕای ناوەندی تەشکیلاتی بەرگری نەتەوەیی ئازەربایجان
مەجیدی جەوادی، وتەبێژی ڕیخستنی بەرگری نەتەوەیی ئازەربایجان
یوسفی خاقانی، چالاکی سیاسی عەرەب - گردبونەوەی ئەحوازی
ئەندازیار موحەممەد ڕەزا خشتی ، چالاکی مەدەنی تورک
کەریم دەحیمی، چالاکی ماف عەرەب
دوکتور ئەحمەد زەهروونی، چالاکی سیاسی، گردبونەوەی ئەحوازی
یونس شاملی، ڕۆژنامەنووس- حیزبی دیموکڕاتی ئازەربایجان
عومەر ئەلشەریفی، چالاکی سیاسی ئەهوازی
یوسف ئەلشەریفی چالاکی سیاسی عەرەب، گردبونەوەی ئەحوازی
موسا شەنان، چالاکی سیاسی عەرەب
دوکتور سیمین سەبری، دەروون ناس و وتەبێژی حیزبی دیموکڕاتی ئازەربایجان
هادی سۆفی زادە، چالاکی سیاسی کوردستان
دوکتور زیا سەدرول ئەشرافی، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی ئازەربایجان
ئەمیر ئەلعبادی، چالاکی سیاسی عەرەبی ئەحوازی
ئەحمەد ئەلعەباسی نووسەروو وەرگێڕ
سەعید عەزیزی، نوێنەری تەشکیلاتی بەرگری نەتەوەیی ئازەربایجان لە ئوروپا
سوهەیلا عەزیزی، ئەندامی لقی ژنانی تەشکیلاتی بەرگری نەتەوەیی ئازەربایجان
یوسف عەزیزی بنی ترۆف، نوسەروو لێکۆڵەر - گردبونەوەی ئەحوازی
سەلیمە فتووحی، داڕێژەرو دەبیری پێشووی دەبیرستانەکانی ئەهواز
حەبیب قاسم، چالاکی کولتووری - حقووقی عەرەبی ئەهواز
ساڵح کامرانی، وەکیلی دادگاە و دەبیرکوللی حیزبی ناوەندی ئازەربایجان
طالب ئەلمورموزی، ئەندامی بزوتنەوەی ئەنزالی عەرەبی ئەلاحوازی
یوسفی کوڕ، چالاکی سیاسی و کولتووری گەلی تورکمەن
حامید کەنانی، لێکۆڵەروو نوسەر
فیردەوس موحەممەد ئەحمەد، چالاکی سیاسی ئەحوازی
موجتەبا نەجەفی، چالاکی نەتەوەیی تورک
مێهدی هاشمی، چالاکی سیاسی ئەحوازی
ئینسافعەلی هیدایەت، لێکۆڵەروو ڕوانگەنوێنی تورک
دوکتور موحەممەد حسەین یەحیایی، ئابوری ناس و ئەندامی رێبەری فیرقەی دیموکڕاتی ئازەربایجان
هادی یونسی، ڕۆژنامەنووی ئەحوازی و ئەندامی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ئاڵمان

بۆچونی نوێ