بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی - It's Over 9000!

بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی

نوسراو لە بەرواری 2024 , September 11
0 0

 

 

لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووبەڕووی بەرزترین ئاستی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بوونەتەوە. گرتنی سەرەڕۆیانە، ئەشکەنجە، لەسێدارەدان و سەرکوتی سیستماتیک بوونەتە کرداری ئاسایی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران. سەرەڕای شەرمەزارکردنی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سەرکوتی بێبەزەییانە بەرامبەر کورد و دەنگە ناڕازییەکانی دیکە.

لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، کردەوە و هەڵوێستی هاوبەش پێویستە!

لە بەرەبەری دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینادا، چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی لە نێۆخۆی وڵاتەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٥ی سێپتامبری ٢٠٢٤) لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازی مانگرتنی گشتییان داوە .

ئێمە ئەو ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە پشتگری خۆمان بۆ ئەو بانگەوازە دەردەبڕین و داوا لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران دەکەین کە لەو ڕۆژەدا بە هەڵوێستێکی مەدەنی و ئاشتییانە بەشدار بن لە مانگرتنی گشتیدا. هەروەها ڕوو لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین هەتا چاودێریی زیاتری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی کورد لە ئێران بکەن.

١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٤

رێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان :

       ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا              

 ڕێکخراوی جیهانیی کورد           

ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ

ناوەندی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤی کوردستان

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان «چاونیوز»

ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی بەرگریی لە دیمۆکراسی لە ئێران – هۆڵەند

دەزگای راگەیاندنی رۆژهەڵات نیوز

ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی

ئەنجۆمەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکخراوی ژیانەوەی كوردستان

پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی ئێران

ناوەندی چوارباخ

کوردستان ئۆنلاین

ناوەندی ڕۆژی کورد

ناوەندی کلتووری کورد-سویس

ژینا مێدیا

ندای زاگرۆس

 

بۆچونی نوێ