پێوەندی:
00358400618671
لەگەڵمان بە :
فارسی
Kurdî
English
چونەژورەوە
ناوت تۆمار بکە
ماڵپەر
هەواڵ
وتار
بەرهەمەکان
پەرتووک
لیستی وەشان
خولی پەروەردە
پرۆژەکان
ژینامیدیا
پێناسەی ژینامیدیا
پێوەندی گرتن
هاوکارانی ئێمە
مەرجەکانی بەکارهێنان
ڕێنوێنی بەکارهێنان
0
ماڵپەر
هەواڵ
وتار
بەرهەمەکان
پەرتووک
لیستی وەشان
خولی پەروەردە
پرۆژەکان
ژینامیدیا
پێناسەی ژینامیدیا
پێوەندی گرتن
هاوکارانی ئێمە
مەرجەکانی بەکارهێنان
ڕێنوێنی بەکارهێنان
0
چوار رێکخراوی کوردستانی گواستنەوەی بنکەی کۆمەڵەکان شەرمەزار دەکەن - It's Over 9000!
چوار رێکخراوی کوردستانی گواستنەوەی بنکەی کۆمەڵەکان شەرمەزار دەکەن
نوسراو لە بەرواری
2024
,
September 08
0
0
ڕاگەیاندراویهاوبەش لە مەڕ شەرمەزارکردنی گواستنەوەی بارەگای چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستکردنی چالاکە سیاسیەکان بۆ ئێران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەسەڵاتی ئیدارەی سلێمانی بە پاساوی نەیاسایی تەنانەت لە چوارچێوەی باوەڕی سیاسی ئەو حیزبە و دستووری وڵاتی فیدڕاڵی دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانیشتوانی بارەگاکانی ئەندامانی کۆمەڵەی سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ڕاگوێزی ناوچەیەکی نزیکی شاری دووکان کردووە. ئەم بەزۆڕی گواستنەوەیە بە بیانووی جێبەجێ کردنی پەیمانی هێمنایەتی نێوان ئێران و عێراق ئەنجام دراوە. لەکاتێکدا هیچکام لەو ووێنانە بنکەی لەشکەری و هێزی پێشمەرگە نەبوون و بنەماڵە و ئەندامانی حیزبەکانی ناوبراو لە چوارچێوەی یاساکانی دەوڵەتی فیدڕاڵی و کۆنڤانسیۆنی 1951 جێنێورا نیشتەجێی ئەوێ بوون.
هاوکات لە گەڵ ئەم هەوالە دڵتەزێنە، هەواڵی گرتن و ڕادەست کردنی پەنابەر و چالاکێکی سیاسی بەناوی بێهزاد خوسرەوی بۆ ئێران لە لایەن لە لایەن ئاسایشی سلێمانی بڵاو کراوەتەوە. ڤیدیۆیەک کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی ئەوەوە بڵاو کراوەتەوە، دیسئینفۆرماسیۆن (disinformation) دەرخەری شەڕی ڕاگەیاندراوی رژێمی ئێران لە سەرەبەندی دەسپێکی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە.
ئەم پێشێلکاریەکانی سەرەتایی مافی مرۆڤ لەکاتێکدا ڕوودەدەن کە هیچکام لە حیزبەکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوونەتە هەڕەشە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لەماوەی سی ساڵی رابردوودا رێزیان لە سەروەری هەرێمی کوردستان گرتووە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکان و ئەزموونی باشووری کوردستان وازیان لە بەشێکی زۆر لە چالاکییە سیاسی و رێکخراوەیی خۆیان هێناوە.
ئێمە گواستنەوەی زۆرەملی دانیشتوانی کەمپەکانی ئەندامانی حیزبەکانی سیاسی و گرتن و ڕادەست کردنی پەنابەر و چالاکڤانانی سیاسی بە ئێران بە توندی شەرمەزار دەکەین و ئەو کارە بە پێچەوانەی هەموو نۆرمەکانی مافی مرۆڤ و یاسا ناونەتەوەییەکان دەزانین.
دۆخی سیاسی باشووری کوردستان و عێراق وا دەخوازێت کە نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندامی هێزە هاوپەیمانەکان بۆ پاراستنی گیان و ئاسایشی پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان رێکارێکی تایبەت بگرێتە بەر تا ئەوان نەبنە قوڕبانی کایە سیاسیەکانی ناوچە و سات و سەودای نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی ناوچەیی.
ئێمە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک دەسەڵاتی یاسایی هەرێم، بەرپرسی پاراستنی گیان و ئاسایشی پەنابەرانی نیشتەجێ لە هەرێم دەزانین و داوا دەکەین:
1.سەڵامەتی، ئاسایش و ژیانی ئاسایی پەنابەران لە چوارچێوەی یاسا و پەیمانە ناونەتەوەییەکان مسۆگەر بکرێت و پەنابەران نەکرێنە قوڕبانی کێشە و مامەڵەکانی ناوخۆیی
2.لە ژێر چاوەدێری نەتەوەیەگرتووەکان و هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق لە چوارچێوەی کۆنڤانسیۆنی ژێنێو و دستووری عێراق، مکانیزمێکی مرۆڤی بۆ پاراستنی ژیان و ئاسایشی ئەندامانی حیزبەکانی کوردستان و چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدۆزرێتەوە.
3.ڕۆژهەڵاتی کوردستان قووڵایی سیاسی هەرێمی کوردستانە، حیزبە سیاسیەکانی باشووری کوردستان بە گرتنەبەری سیاسەتی هەڵە بۆ بەرژەوەندی کورتخایەن ئاسۆ و قووڵایی ستراتێژی هاوبەشی خەڵکی کوردستان تێک نەدەن.
4.کەڕامەتی مرۆڤی و سەڵامەتی و ژیانی ئاسایی هاوڵاتیانی ڕاگوێزراو لە کەمپەکان بپارێزرێت و رێز لە مافە سەرەتایی و ئینسانیەکانیان بگیرێت.
5.حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق لە رێگەی پێوەندیە دیپلۆماسییەکانی خۆیانەوە پاراستنی گیانی بێهزاد خوسرەوی کە ئەشکەنجە و ئێعدام لە لایەن ئێرانەوە مسۆگەر بکەن.
6. داوا لە چالاکانی مەدەنی و نشتیمان پەروەرانی باشووری کوردستان دەکەین، لە رێگەی خەباتی مەدەنی خۆیانەوە پاڵپشتی بکەن لە پەنابەرە سیاسیەکانی کورد کە بە هۆی زەخت و سەرکوتی رژێمی ئێرانەوە ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە.
ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان
رێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆی
کۆمەڵەی وێژە و هونەری کوردی ڕەوەند
رێکخراوی فینکورد
8/9/2024
18ی خەرمانانی 2724
بۆچونی نوێ
بۆ نوسینی سەرنجی خۆت پێشتر داخل سایت ببە