ڕاگەیاندنی چاپەمەنی:
لە کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دکتۆر عەلی مازووچی وەک کۆردیناتۆری ناوەندی نەتەوەیی و ئیقبال سەفەری وەک وتەبێژی ناوەند هەلبژێردرا.
ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی 28/7/2024 لە یەکەم کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی ناوەندی نەتەوەیی دوای سێهەمین کۆنفرانسی ناوەند. بەرێز دکتۆر عەلی مازووچی وەک کۆردیناتۆری ناوەند کە بەرێوەبردنی کۆمیتەی کارگێری و رێکخستن و هاوئاهەنگی نێوان کۆمیسیۆنەکانی ناوەندە هەڵبژێردرا. هەروەها ئیقبال سەفەری ئەندامی دامەزرێنەری ناوەندی نەتەوەیی وەک وتەبێژی ناوەندی نەتەوەیی هەڵبژێردرا.
لە کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی دا بڕیاردرا کار و چالاکییەکانی ناوەند لە چوارچێوەی کۆمیسیۆنەکانی خوارەوە بەرێوە بچن: کۆمیسیۆنی دیپلۆماسی و لۆبی: بۆ کاری پێوەندی و دیپلۆماسی، کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن (ژینامێدیا و سایتی ناوەند)، کۆمیسیۆنی پەروەردە و لێکۆلینەوە (ئەنیستیتۆی ژینا) بۆ پەروەردە و لێکۆلینەوەی ستراتێژیک، کۆمیسیۆنی ماڵی و پرۆژە: بۆ پرسی ماڵی و داڕشتنی پرۆژەی دارایی، کۆمیسیۆنی چالاکی و کاری رێکخراوەیی بۆ کاری رێکخراوەیی و چالاکی ناوەند.
ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن
28/7/2024