سەعید لیلاز:
ئەگەر هێرش بکەن، کۆماری ئیسلامی چەکی ناوەکی تاقی دەکاتەوە سەعید لیلاز، چالاکی سیاسی ڕیفۆرمخواز لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل یان ئەمریکا وەڵامی ئەم هێرشە بدەنەوە، کۆماری ئیسلامی "یەکەم چەکی ناوەکی تاقیدەکاتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە هۆشدارییەکی ڕوونە بۆ ئەمریکییەکان و هەرگیز دەستی ئێران لەم ڕووەوە داناخرێت.