دوای ڕوخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، وێڕای ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان، دوچاری نەبەردی جۆراو جۆر لەگەڵ تورکیاو ھێزە وابەستەکانی بووە. بەشەڕ شاری منبج و دەورو بەریان لێ ئەستاندن. لەم شەڕانە مەترسی زێدەتر، نەبونی دیدگایەکی ڕۆشنی دیموکراسیی تەواوی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە، بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نەتەوایەتی کورد و پێکھاتەکانی تر. ئەمە نابێت ئەوەش فەرامۆش بکەین، کەلایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لایەنی کەمی ڕێکەوتنی سیاسیان، بۆچۆنێتی چارەسەر کردنی کێشەی ڕۆژئاوای کوردستان نییە.
لەدوای ساڵی ١٩١١ وە کەڕاپەڕینی سوریا بەرپا کراوە، حیزبەکانی ڕۆژئاوا، لەگۆڕەپانی ئاشکرای سیاسەتدا چالاکن. بەڵام بەردەوام ناکۆکن. ئێستا کەبەشار ڕوخاوە، ھەلو مەرجێکی عەینی (سۆب ژێکتیف)ھاتۆتە کایەوە، کەچی بیر لەچارەسەری لانیکەمی کێشەکانیان ناکەنەوە. ھیچ نەبێ بیر لەوە ناکەنەوە پیلانێکی گەورەیان لەسەرە.
بالەو پێشەکییەوە بێینە سەر سیاسەتی ھێزەکانی کوردستانی لێکێنراو بە عێراقەوە. کەئێستا ھەموو لایەک، لافی ئەوە لێدەدا پشیوانی ڕۆژئاوای کوردستانن( یەکێتی، پارتی، بزوتنەوەی گۆڕان، بەرەی گەل) ئایا ھەموو ئەم لایەنانە ڕاستگۆن لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا؟
ئەگەر ئاوڕ لە ٦٠ کان بدەینەوە، سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول، بزوتنەوەی پارتیزانی مەلا ئاوارو سلێمانی موعینیان، قبوڵ نەبوو. تاڕادەی ناردنی ھێز بۆسەریان و لەناو بردنیان. ساڵی ١٩٨١—١٩٨٢ ش، پارتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران شەڕێکی فراوانی دژی حیزبی دیموکراتی ئێران ئەنجامدا. سەرەنجام، شۆڕشی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شکستی خوارد. لەدوای ڕاپەڕینیش، پارتی و یەکێتی ساڵی ١٩٩٢ شەڕی پەکەکەیان کرد.
سەبارەت بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش، وەک لەو کتێبانەی لەسەر مێژووی شۆڕشی باشوور نوسراون،پێچەوانەی پارتی، یەکێتی ساڵی ١٩٨٢، پشتیوانی خەباتی چەکداری ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەمەش لاپەڕەیەکی گەشبوو لەو قۆناغەدا.
لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ وە، ناکۆکی کەوتە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەکەکە.چونکە دانی بەشەرعیەتی ھەرێم نەدەنا. یەکێتی و پارتی بەپشتیوانی تورکیا، شەڕێکی خوێناویان دژی پەکەکە کرد. بەڵام نەیان توانی لەناویان بەرن. بەپێی زانیاریەکانی ئێمە، یەکێتی بەتەنھا جارێکی تر لەبناری قەندیل، شەڕی پەکەکەی کردەوە. دوای ئەوە پارتیش لەناوچەی بادینان شەڕی پەکەکەی کردەوە. ساڵی ١٩٩٧، یەکێتی و پەکەکە ڕێککەوتن شەڕی پارتی بکەن. تورکیا بەھانای پارتییەوە ھات، تەنھا بەفرۆکە یەکێتی و پەکەکەی بەزاند.
یەکێتی نیشتیمانی کە بە ھێزی (پشتیوان) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناوبانگی دەرکردبوو، ھەر ئەم یەکێتییە، دووجار ھێزی پاسدارانی بردە سەر حیزبی دیموکراتی کوردستان لەکۆیەو تۆپ بارانی کردن.
لەم یاداشتە مێژووییەدا، دەمانەوێت بڵێین لاف لێدان بۆپشتیوانی بەشەکانی کوردستان، ھەتا ڕادەی بەدیھێنانی ئامانجەکانیان، ھێشتا لەچوارچێوەی ستراتیجێکی دیموکراسی نییە. ھەر بەبەڵگەی ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی لە دووساڵی ڕابوردودا، جگە لەوەی چەندین کوردی ڕۆژ ھەڵاتی تەسلیم بە ئێران کردووە، لەسەر مەتڵەبی ئێران دەفتەری سیاسی و بنکەکانی سێ لایەنی کۆمەڵەو حیزبی دیموکراتی ئێرانی داخستووە. ئەو ڕوخدادانەی مێژوو، ئیسپاتی دەکات، چارەنوسی موشتەرەکی نەتەوەی کوورد، بەرمەبنای خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی، ساز نییە. ئێستاش کەدیدگای جیاواز لەلایەن یەکێتی، پاریتی، گۆڕانەوە، دەرمەوردی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، پێمان وایە جگە لە بەڕێکردنی دنیای سیاسەت، ھیچیتر نییە. ھیچ بەدووری نازانین، حکومەتی تازەی سوریا، پەیوەندی بەھەرێمی کوردستانەوە بکات، پارتی و یەکێتی قایل بکات، لەباشترین حاڵەتدا، لەپشتیوانی کردنی ڕۆژ ئاوای کوردستان پاشەکشەدەکەن. ڕەنگە بەس بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ھەڵوێستەکانی بمێنێتەوە.
یەکێتی، خواخوایەتی تورکیا لەگەڵی ئاشت بێتەوە. ئەگەر تورکیا یەکێتی ئاشت بکاتەوە، دڵنیاین یەکێتی ساڵی ١٩٩٢ ھەروەھا دوای ئەوەش، چۆن شەڕی پەکەکەی کردوو چۆن لەھێزی پشتیوانەوە، کەوتە دژایەتی دیموکرات و کۆمەڵەکان، ھەربەو شێوەیەش دژایەتی پەیەدە دەکات و لایەنی کەم بارەگاکانیان لەسلێمانی دەپێچێتەوە.
باشترین سیاسەت، ئەوەیە لێگەڕێن ھێزەکانی ڕۆژ ئاوای کوردستان، دوورلە تەکلیفی ھیچ لایەک، خۆیان بیر لەچارەسەری کێشەکانیان لە سوریای نوێدا بکەنەوە. چونکە دۆخەکە نیگەرانییەکی سیاسی زۆر ھەڵدەگرێت، لەدوورەوە موزایەدەی پشتیوانی ڕۆژ ئاوا دادی ئەو ئەزمونە سیاسییەی ڕۆژئاوا نادات.
فەرھاد پەنازادە، چاودێری سیاسی ڕۆژھەڵاتی کوردستان_ڕۆما