کرانەوەی پێشانگای هونەری بۆ کورتە فیلمی "لەیلا" بەرهەمی دەرهێنەری کورد زاگۆرس مەنووچێهری

نوسراو لە بەرواری 2025 , November 28
0 0

 "لەیلا" کورتەفیلمێکی کالیدۆسکۆپی و چیرۆکی ژنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژاڤای کوردستانە کە لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە ناچار دەبێت زێدی خۆی بەجێ بێڵێت و لە رێگەی چەندین وڵات دەگاتە سوێد و دواتر نیشتەجێی فینلاند دەبێت. بەرهەمەکە وێنەکانی سەردەمی مناڵی، دوانامەکانی برادەرانی لەیلا و چیرۆکی قاچاخ و بنەماڵەی یارمەتیدەر لە سوێد و ئەزموونی بوون لە دیاسپۆرادا نیشان دەدات.

کورتە فیلمی لەیلا سێهەمین بەرهەمی لە جۆری خۆیدایە  کە لە سێ ساڵی رابردوودا لەلایەن دەرهێنەری بەتوانای کورد زاگرۆس مەنووچێهر بەرهەمهێناراوە و لە مۆزەخانە و پێشانگاکانی هونەری فینلاند پێشکەش کراون و لەلایەن سەدان هەزار کەس لە بینەرانەوە بەرز نخرێندراوە. یەکەم بەرهەمی لەو بوارە "هەڵەبجە" بوو لە سالی ٢٠٢٣ کە لەوێدا چیرۆکی بنەماڵەیەک دەگێرێتەوە کە دوای کیمیابارانی هەڵەبجە پەریوەی دیاسپۆرا دەبێت و لە دەست ئازارەکانی دەروونی وجەستەیی کیمیابارانەکە دەناڵێت.

هونەرمەند و دەرهێنەر زاگرۆس مەنووچێهر لەدایکبووی ١٩٩٠ی شاری سلێمانییە. بەرهەمەکانی ئەو باسی شەڕ، مافی مناڵان و کێشەکانی پێوەندیدار بە دوورە وڵاتی دەکات. ناوبراو خوێندکاری دۆکتۆرا لە ئاکادێمی هونەرە جوانەکانی هێلسینکییە و ساڵی ٢٠٢٢ لە هەمان زانکۆ ماستێری هونەرە جوانەکانی وەرگرتووە. بەرهەمەکانی زاگرۆس لە پێشانگاکانی جۆراوجۆری فینلاندی و فیستیڤالی فیلمی ناونەتەوەیی پێشان ندراوە. ناوبراو هەروەها سێ پەرتووکی وێنەیی بۆ مناڵان لە گەڵ هاوژینەکەی بە زمانی فینلاندی بڵاو کردۆتەوە.

 

فیلمی لەیلا لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند لە Mediabox لە نێوان رۆژانی 28.11. — 28.12.2025 نمایش دەدرێت.

بۆچونی نوێ