فیستیواڵی فیلمی کوردی "سەرچاڤان"

نوسراو لە بەرواری 2025 , November 06
0 0

پتر لە بیست ساڵە فیدراسیونی کوردەکانی باکوری کوردستان بە هاوکاری سنای خویندکارانی زانکۆکانی وڵاتی ئوتریش و شارەداری شاری وین فیستیواڵی فیلمی کوردی لە سینەمای فۆتیو، کە زۆر بەناوبانگە بەڕیوەدەبەن

ئەو سالیش لە 29ی مانگی ئۆکتۆبر تا 2ی مانگی نوامبر پتر لە 25 فیلمی کوردی نیشانی بینەران دەرا. بە پی ئاماری هەڵسوڕێنەرانی فیستیواڵەکە سەرجەم پێنچ هەزار کەس تەماشاگەری فیلمەکان بوون. لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا مەودا درا بە ئەکتەر و وەبەرهێنەرەکان کە لەسەر کارەکانی خۆیان قسان بکەن و بەرهەمەکانیان بە بینەران بناسێنن و لە سەر ناوەرۆکەکانیان باس بکەن. بە تایبەت سەرگوزشتی خاتوون ئێرەن کیسکین کە وەکیلیکی زۆر ئازا و لەخۆبردوو بوو جێگای سرنج بوو. ئازایەتی ئەو شێرە ژنە کە جنایەتەکانی دەوڵەتی تورکی لە قاودەدا زۆر سەرسوڕێنەر بوو و بۆ بە جێگای سرنج بۆ بەشداران.

لەو چەند رۆژەدا مەودا درا بە خاتوون عیسمەت سۆفیە، ڕۆبێرت کریگ و ئەکڕێم هێدۆ لە سەر سینەمای کوردی و بەرهەمەکانی خۆیان ئالوگۆڕی بیروباوەڕ بکەن وبەتایبەت پێشکەوتنی ئەو کەرتە بۆ بەشداران ڕونکەنەوە. ئاواتی بەشداران ئەوە بوو کە سینەماکارانی کوردی هاوبەندێکی کوردستانی دروستبکەن و بە یەکەوە کاری هاوبەش بکەن. بە هەڵسنگاندنی بەشدارن ئەو کارە دەبیتە هووی بەهێزبوونی زمانی کوردی و خزمەت بە دیاسپۆڕای کوردی دەکات.

عیسمەت سۆفیە ئاماژەی بە رۆمانەکە خۆی بە ناوی "سەماکردن لە نێو ئاگردا و هەستانەوە لە نێو خۆڵەمێشدا" کرد. ئەو رۆمانە زۆر سرنجڕاکێشە و ئەکتەرەکانی هەڵقوڵاوی کۆمەڵی کوردەوارین.

 

راپۆرت: عەلی مازووچی

بۆچونی نوێ