زنجیرەیەک وێبیناری ئەکادیمی کوردی لەسەر تەوەرگەلی؛ سیاسەت، ژینگە و دەروونناسی-پەروەردە

نوسراو لە بەرواری 2025 , November 03
0 0

بە پاڵپشتی و بەشداری بزاڤی ئاشتی ناوخۆ (‏BAN‏)، ئەنستیتۆی ‏نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی(‏IISKS‏)‏‎‏ ‏‎و ‏ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی كوردستان (‏NNRK‏)، زنجیرەیەک وێبیناری ئەکادیمی کە تیشک دەخاتە سەر سێ بواری ‏سەرەکی؛ سیاسەت، ژینگە و دەروونناسی - پەروەردە لە ماوەی مانگەکانی خەزەڵوەر، سەرماوەز و ڕێبەندانی ئەمساڵ ‏بەڕێوەدەچێت. ‏

ئەم وێبینارانە بەمەبەستی بەهێزکردنی گوتاری زانستی و هزری لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا لە ناوخۆی کوردستان و لە نێو ‏کوردانی نیشتەجێی ئەمریکا و ئەورووپا داڕێژراون. ڕێکخەرانی ئەم چالاکییانە ئامانجیان دابینکردنی سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی ‏بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان خەڵکدا بە کەڵک وەرگرتن لە توانای پسپۆڕان و توێژەرانی کورد‎.‎

بابەتەکان بە شێوەی دانیشتنی ئۆنلاین بە زمانی کوردی بەڕێوە دەچن و کراوەن بۆ هەمووان. ئەم دەستپێشخەرییە ‏هەنگاوێکی باشە بۆ پێشخستنی هزر و کەلتووری کورد لە فەزای ئەکادیمیدا و چاوەڕوان دەکرێت لە سەردەمی ئێستادا ‏وەڵامی پێداویستییە مەعریفی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کورد بداتەوە‎.‎

بۆ زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن، دەتوانن سەردانی لینکی دامەزراوە ڕێکخەرەکان بکەن‎.‎

بۆچونی نوێ