ڕاگەیاندراو و داوای بەپەلە لە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی
کۆماری ئیسلامی ئێران تۆڵەی شکەستەکانی خۆی لە ئیسرائیل لە خەڵکی کوردستان دەکاتەوە
دوای شەڕی دوانزە ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕێژیمی ئێران کە تووشی شکستی ستراتیژی و ئەمنیی گەورە بووە، لە جیاتی وەڵامدانەوە بە هۆکارەکانی ئەو شکستانە، دەستی کردووە بە تۆڵەی ئەو شکستە لە خەڵکی کوردستان.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی ئاگربەست، (٢٤/٦/٢٠٢٥) زیاتر لە ١٥٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشان دەستبەسەر و زیندانی کران. سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥/٦/٢٠٢٥ سێ کۆلبەری کورد بە ناوەکانی ئیدریس عالی، ئازاد شوجایی و ڕەسووڵ ئەحمەدی، دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لە گواستنەوەی کەرەستە و چەک و چۆڵەکانی کەڵک وەرگرتن لە تیرۆری موحسین فەخریزادە، کەسایەتی دیاری بەرنامەی ناڤۆکیی رژێمی ئێران، ؛ە سێدارە دران. ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی حکوومەتەکەی حەسەن ڕوحانی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەدواداچوون بۆ تاوانبارانی تیرۆرکردنی فەخریزادە ئەنجامێکی نەبووە.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی ئاگربەست، (٢٤/٦/٢٠٢٥)، زیاتر لە ١٥٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشان دەستبەسەر و زیندانی کران. دواتر، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥/٦/٢٠٢٥، سێ کۆلبەری کورد بە ناوەکانی ئیدریس عالی، ئازاد شوجاعی و ڕەسووڵ ئەحمەدی، بە تۆمەتی هاوکاری لە گواستنەوەی کەرەستە و چەکی بەکارهێنراو لە تیرۆری موحسین فەخریزادە، کەسایەتی دیاری بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە سێدارە دران. ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی حکوومەتی حەسەن ڕوحانی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەدواداچوون بۆ تاوانبارانی تیرۆرکردنی فەخریزادە ئەنجامێکی نەبووە.
ئەم گرتن و لەسێدارەدانانە بەبێ ئەوەی بەڵگەی باوەڕپێکراو پێشکەش بکرێت ئەنجامدراون و هەوڵێکن بۆ سەرپۆشدانان بە سەر شکستە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕێژیم. ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە هەمان ئەو بیانووانە، جارێکی دیکە پەنا بۆ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی و سەرکوتی بەرفراوان ببات، وەک ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٨ دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق و “خواردنەوەی جامی ژەهراوی” لەلایەن خومەینیەوە ئەنجامی دا.
لە سەردەمی ئاخێزی ژن، ژیان، ئازادی کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە لایەن حکوومەتی ئێران دەستی پێکرد، زیاتر لە ٥٦%ی قوربانیانی ئەم بزووتنەوەیە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، لە کاتێکدا گەلی کورد تەنیا نزیکەی ١٤%ی دانیشتوانی ئێران پێکدەهێنن. ئەم کردەوانە ڕەنگدانەوەی ئاپارتایدی سیستماتیک و هەڵاواردن سازەیی کۆماری ئیسلامی دژی خەڵکی کوردستانە؛ هەڵاواردنێک کە ئەمڕۆش بە چڕییەکی زیاترەوە بەردەوامە.
ئێمە بە پەلە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەو دەوڵەتانەی کە کاریگەریان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، دەکەین کە:
بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا دەبێتە گڵۆپی سەوز بۆ دووبارەبوونەوەی تاوانە مێژووییەکان. نابێ خەڵکی بێ دیفاعی کوردستان ببنە قوربانی شکستەکانی دەسەڵاتێکی میلیتاریستی و سەرکوتگەر. بەرپرسیارێتی پێشگرتن لە کارەسات لە ئەستۆی هەموو ئەو دەزگا و حکومەتانەدایە کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری دەکەن.
ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢٥/٦/٢٠٢٥