دوای هێرشی ورد و بە ئامانجی سەرلەبەیانی هەینی 13/6/2025 لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندە هەستیارەکانی سەربازی و ئەتۆمی ئێران، چەندین فەرماندەی باڵای رژێمی ئێران و ژمارەیەکیش پسپۆری ئەتۆمی ئەو رژێمە کوژران. ئەم هێرشە وەڵامێکی ڕوونە بە دەیانساڵ هەڕەشە، سیاسەتی ماجەراجوویانە و شەرەئنگێزانەی رژێمی لە ناوچەدا.
لەو هێرشەدا ژمارەیەک لە تاوانباران و شەڕخوازانی رژێمی ئێران کە بەرپرسن لە هەلگیرسانی ئەم شەڕە و لێکەوتەکانی، لە ئاگرێکدا سووتان کە بۆخۆیان هەڵیان گیرساندبوو. هەر ئەو کەسانەی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی بێتاوانی ئێران و نەتەوە بندەستەکان بەدەستی ئەوان کوژراون و بوونە قوڕبانی سیاسەتی سەرکوت، گیران و تیرۆری ناوخۆ و دەرەوەی رژێمی ئێران. نەتەوەکانی بندەستی ئێران باجی قوڕسیان قورسیان لەم سیاسەتانە داوە.
ڕژێمی ئێران و عەلی خامنەیی بە شێوەیەکی شەخسی و ڕاستەوخۆ بەپرسی هەموو لێکەوتەکانی ئەم شەڕەن. ڕژێمێک کە بە دروشمی لەناو بردنی ئیسرائیل و پشتیوانی کردن لە هێزە تیرۆریستیەکانی ناوچە تووشی شەڕ و نائارامی ناوچەیی کرد و بوو بە هۆی لەناوچوونی سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا باجی قورس
ئەم ڕووداوە دەکرێ وەک خاڵی وەرچەرخانێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی میحوەرەکانی شەڕخواز و ناسەقامگیرکەر لە ناوچەکەدا ببیندرێت. لەو هەلومەرجە ناسکەدا، خەباتی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە هەمووکات پێویستی بە یەکگرتوویی، وێکگەیشتن و بەرنامەی ستراتێژیکی هاوبەش هەیە بۆ بەڕەوڕوو بوونەوە لە گەڵ ڕووداوەکانی هەگەری ناوخۆی ئێران.
ئێستا کاتی ئەوەیە جیاوازییە ناوخۆییەکان وەلا بنێن و بە داڕشتنی پلانێکی نوێ و یەکگرتوو، دەرفەتە مێژووییەکانی پێشەوە بقۆزرێتەوە.
ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
13.6.2025