چالاکوانی دیاری ژینگەپارێزی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی پڵنگەکان لە دەرەوەی سنوورەکان (Leopards Beyond Borders – LBB)، ، هانا ڕەزا وەک یەکێک لە ١٥ براوەی خەڵاتی بەناوبانگی ٢٠٢٥ی ڕێگاپێدەر لەلایەن کۆمەڵەی ناشناڵ جیۆگرافیاوە دەستنیشانکرا. خەڵاتەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای کیا مۆتۆرز، دانپێدانانی گەنجانی پێشەنگ لە بوارەکانی زانست، ژینگە، پەروەردە، تەکنەلۆژیا و چیرۆکگێڕان.
خاتوو ڕەزا بەهۆی هەوڵە بەرچاوەکانی بۆ پاراستنی جۆرە لەناوچووەکان لە عێراق و باشووری کوردستان – بەتایبەتی پلنگی کورد – ناسێندرا. پلنگی کوردی کە لە چیاکانی باشووری کوردستان دەژی، یەکێکە لە دەگمەنترین جۆرەکانی پشیلە گەورەکان لە جیهاندا.
کاری پاراستنی هانا ڕەزا لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکردووە؛ کاتێک توانی وێنەی پلنگێکی نێر لە چیای قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراق و باشووری کوردستان بە بەکارهێنانی کامێرای تەلەفۆتۆ بگرێت، ئەم دۆزینەوە مێژووییە سەرەتای ڕێبازێک بوو کە هانا ڕەزا هەموو ژیانی بۆ تەرخان دەکرد.
پاشان چووە زانکۆی نیوکاسڵ لە بەریتانیا بۆ درێژەدان بە خوێندن لە بواری ئیکۆلۆژی و گیانلەبەرە کێوییەکان و لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕێکخراوی پلنگەکانی دەرەوەی سنوورەکانی لە باشووری کوردستان دامەزراند، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و ئامانجی پاراستنی پلنگەکان و فراوانکردنی جۆراوجۆری زیندوو لە ناوچەکەدایە.
ڕەزا لە چاوپێکەوتنێکی پێشووی لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان کرۆنیکڵ وتی: ئامانجمان ئەوەیە وێنەیەکی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و عێراق پیشانی جیهان بدەین؛ کە ئەم خاکە پارکی نەتەوەیی و سروشتی جوانی پاراستووە.
هانا ڕەزا بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە پەیوەندی بە تۆڕێکی جیهانیی گەڕان و پارێزەرانەوە دەکات کە لەلایەن کۆمەڵەی جوگرافیای نیشتمانییەوە بەهۆی پابەندبوون و هەوڵە گۆڕانکارییەکانیانەوە ناسێنراون.