هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کۆبووەوە؛ لۆگۆی فەرمی و ئەرکە مەیدانییەکان دیاری کران

نوسراو لە بەرواری 2026 , March 09
0 0

ژینامێدیا: دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و کاروباری نێوخۆیی هاوپەیمانییەکە ئەنجام دا.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی هەستیاری ئێستا بەڕێوە چوو، چەندین تەوەری سەرەکی خرانە بەرباس:

  • هەڵسەنگاندنی سیاسی: بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان، دەرەنجامەکانی شەڕ و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە ناوچەکەدا ڕوو دەدەن، بە وردی شیکرانەوە.
  • داڕشتنی ستراتیژی: بڕیار لەسەر چەند ئەرکێکی گرنگی هاوپەیمانی و خاڵە جەوهەرییەکان بۆ ڕاییکردنی کاروباری مەیدانی لە "قۆناغی گوزار"دا وەرگیرا.
  • دیپلۆماسی و دەرکەوتن: چۆنیەتیی چالاکییە دیپلۆماسییەکان و شێوازی دەرکەوتنی هاوپەیمانییەکە لە ئاستی نێودەوڵەتی و دەرەوەی وڵات تاوتوێ کرا.
  • بڕیارە نێوخۆییەکان: پەسندکردنی ئاییننامەی نێوخۆیی و دیاریکردنی نیشانی (لۆگۆ) فەرمیی هاوپەیمانی بەشێکی دیکەی کارەکان بوون.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەپێی پەیڕەوی نێوخۆیی، بەرپرسایەتیی دەورەیی هاوپەیمانی لە لایەنێکەوە بۆ لایەنێکی دیکە ڕاگوێزرا.

 

بۆچونی نوێ