ژینامێدیا: هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، نیشانە و لۆگۆیەکی نوێی بۆ خۆی هەڵبژارد کە هەڵگری واتا و هێمایەکی قووڵی مێژوویی و نەتەوەییە.
ئەم نیشانەیە تەنیا دیزاینێکی سادە نییە، بەڵکو گوزارشتە لە یەکگرتوویی و ڕەوایی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لێرەدا وردەکاریی شیکردنەوەی ئەم لۆگۆیە دەخەینە ڕوو:
ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی:
دیزاینی لۆگۆکە لە خۆری سەر شوێنەواری "قزقاپان" وەرگیراوە. ئەم شوێنەوارە کە دەکەوێتە هاوێنەهەواری "چەمی ڕێزان" لە پارێزگای سلێمانی، مێژووەکەی بۆ ساڵانی (٥٨٥-٥٩٠)ی پێش زایین دەگەڕێتەوە.
هێمای ئاشتی و دەسەڵات:
قزقاپان مەزاری "هەڤەخشتەرە" (کیاکسار)، سێیەمین پاشای ئیمپراتۆریەتی مادە. ئەم شوێنەوارە وەک یادگارییەک بۆ کۆتاییهاتنی جەنگێکی ٥ ساڵە لەنێوان ماد و لیدیا دروست کراوە؛ کاتێک لە ساڵی ٥٨٥ی پێش زایین خۆرگیران ڕوو دەدات، هەردوولا وەک نیشانەیەکی پیرۆز دەیبینن و پەیمانی ئاشتی دەبەستن.
گۆڕانکاری لە تیشکەکاندا:
لە کاتێکدا خۆرە ڕەسەنەکەی قزقاپان خاوەنی ١١ تیشکە، لە نیشانی هاوپەیمانییەکەدا کراوەتە ٢١ تیشک. ئەم گۆڕانکارییە بە دوو ئامانج کراوە:
ئەم لۆگۆیە لەم قۆناغەدا دەبێتە ناسنامەی یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکان و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی مێژوویی کورد لەسەر خاکەکەی.