بەپێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوخێزداریی شارستانی سەوڵاوا، هێزەکانی یەکەی پاراستنی ئەم فەرمانگەیە لە کاتی گەڕان و چاودێریی مەیدانی لە سنووری گوندی «ڕەزاو» و بەرزاییەکانی چیای کۆساڵان، دوو کورەی ڕەژووی نایاساییان دۆزیوەتەوە و تێکیان داون.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، مەئموورەکان لە کاتی ئامادەبوون لە ناوچە سروشتییەکاندا، بە بینینی دووکەڵێکی گوماناوی، بابەتەکەیان خستووەتە دەستووری کارەوە و دوای شوێنگێڕیی مەیدانی، شوێنی چالاکییە نایاساییەکەیان دۆزیوەتەوە. لە درێژەدا، دوو کورەی ڕەژووەکە تێک دراون و کەرەستە و ئامێرە پەیوەندیدارەکانیش بە مەبەستی ڕێگری لە بەردەوامیی سەرپێچییەکە، لەناو بران.
فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکانی سەوڵاوا ڕایگەیاندووە کە ڕێکارە یاساییەکان بۆ ناسینەوە و دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی ئەگەریی ئەم کارە لە ئارادایە و ئەنجامەکان دواتر ڕادەگەیەنرێن.
یەکەی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توند لەگەڵ هەرچەشنە تێکدان و قۆستنەوەی نایاسایی ناوچە سروشتییەکان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە ئەگەری بینینی هەر حاڵەتێکی گوماناویدا، بابەتەکە بەم فەرمانگەیە ڕابگەیەنن.
بەرزاییەکانی کۆساڵان یەکێک لە ناوچە سروشتییە گرنگەکانی پارێزگای کوردستانە و هەرچەشنە چالاکییەکی نایاسایی وەک دروستکردنی ڕەژوو، دەتوانێت زیانی جیدی بە پوششی دارستانی و ژینگەی ناوچەکە بگەیەنێت.