مەدالیای یادەوەری ڕەزەرفۆرد درایە ئیبراهیم کەریمی - It's Over 9000!

مەدالیای یادەوەری ڕەزەرفۆرد درایە ئیبراهیم کەریمی

نوسراو لە بەرواری 2023 , November 20

زانا و تویژەری کورد پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی لە لایەن کۆمەڵەی شاهانەی کەنەداوە مەدالیای یادەوەری ڕەزەرفۆرد پێ بەخشرا. ئەم خەڵاتە بە وتەی پرۆفیسۆر کەریمی کە لە پەرەی X و فەیسبووکی خۆیدا نووسیوە:  "دەرئەنجامی کاری گروپێکی بێ وچانە  کە بەدرێژایی ساڵان پشتگیریان کردووم"

پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی لەدایکبووی شاری سەقز (١٩٧٩) ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەمەوبەریش چەندین خەڵاتی بواری زانستی فیزیای بەدەست هێناوە. ناوبراو لە  زانکۆی ئۆتاوای وڵاتی کەنەدا مامۆستای فیزیا و لە سالی ٢٠٢٠ دا بەهۆی توێژینەوەکانی لە بواری فیزیای کوانتۆم میداڵیای زانستی هێرزبێرگی فیزیای کەنەدای پێبەخشرا و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پاشایەتی کانادا لە کالێجی زانایانی گەنج.

ژینامێدیا پیرۆزبایی دەکات لە بەرێز پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی و هەموو کۆمەڵگای زانستی و زانستپەروەریی کوردستان بە بۆنەی  بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە.

بۆچونی نوێ