ژینا ئەمینی براوەی خەڵاتی ساخارۆف - It's Over 9000!

ژینا ئەمینی براوەی خەڵاتی ساخارۆف

نوسراو لە بەرواری 2023 , October 19

ژینا ئەمینی و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن پارلمانی ئورووپاوە خەڵاتی "ساخارۆف"ی ٢٠٢٣یان پێ بەخشرا.

ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینیەوە هەرساڵە دەبخەشرێتە ئەو کەسانە یان ڕێکخراوانەی وا لە ڕێگەی مافی مرۆڤ و ئازادی بەهایەکی زۆر ئەدەن.

"ویلما نۆنیێز ئێسکۆرسیا" و قەشەی کاتۆلیک "ڕۆلاندۆ ئالوارێز"، دوو کەسی ناسراوی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە نیکاراگۆئە و ٣ ژنی خەڵکی لەهستان، ئێلسالوادۆر، و ئەمریکا کە لە پارلمانی ئورووپا بە "ڕێبەرانی خەبات بۆ لەباربردنی کۆرپەڵە بەشێوەی ئازاد و یاسایی" ناودێر کرابوون، کاندیدانی دیکەی ئەم خەڵاتە بوون.

ژینا ئەمینی کچە کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ بە بیانووی بێ حیجابی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئێرشادی ڕێژیمی ئێران لە تاران دەسبەسەر و بەهۆی لێدانی ئەو هێزانە گیانی لەدەست دا.

گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستپێکی شۆڕشی سەرانسەری "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران و هەروەها ئێرانیانی دەرەوی وڵات بوو کە چەند مانگ درێژەی کێشا و لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە تووندی سەرکوت کرا.

خەڵاتی بەناوبانگی "ساخارۆف" ڕۆژی ١٣ی دێسامبری زایینی بەرامبەر لەگەڵ ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی دەبەخشرێت.

بۆچونی نوێ