ڕێنوێنی بەکارهێنان

ڕێنوێنی بەکارهێنانی ژینامێدیا

ژینامیدیا بەستەرێکە بۆ شارۆمەند ڕۆژنامەڤانی. لە رێگەی ژینامیدیاوە دەتوانی ڕاستەوخۆ بابەت و هەواڵ لە پرۆفایلی خۆت دا بڵاو بکەیەوە.

 تۆمار کردن و دامەزراندنی پرۆفایل

1.  ناوی خۆت لە ژینامێدیا تۆمار بکە: کرتە بکە لەسەر "ناوت تۆمار بکە"

2.  فۆرمی ناوتۆمار کردن پڕ بکەوە

3.  کرتە بکە لەسەر " مەرجەکانی سایتەکەم بە تەواوی خوێندووەتەوە و قبوڵم کردووە قبوڵی ئەکەم"

4.  کرتە بکە لەسەر "دروست کردنی ئەکاونت"

لە بەشی داشبۆرد: کلیک بکە لە سەر" بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئیمەیلەکەت ئێرە کلیک بکە"، ئیمایلەک لە info@jinamedia.net بۆت دێت کە ژۆمارەی کۆدەکەی تێدایە. ژمارە کۆدەکە لە سەر ئەو شوێنەی کرتەت کردووە بنووسە و کلیک بکە لە سەر پشتڕاست کردنەوە. لەوانەیە ئیمایلەکە بە بەشی ئیمایلی SPAM  بچێت. بەشی SPAM  ی ئیمایلەکەت چێک کە.

بۆ پشتڕاست کردنەوەی ژمارە تەلەفۆن تکایە ئیمایل بکە بە: support@jinamedia.net

 

چۆنیەتی ناردن و بڵاو کردنەوەی بابەت:

تۆ دەتوانی هەواڵ و ئەو بابەتەی پێت خۆش بێت لە ژینامێدیادا بڵآو بێتەوە ڕاستەوخۆ لە رێگەی پرۆفایڵەکەتەوە بنێری.  

بۆ ناردنی هەواڵ:

لە سەر "هەواڵەکان" کرتە بکە و "مودیریەتی هەواڵەکان" هەڵبژێرە.

لە سەر کلیلی "نوێ" کرتە بکە و هەواڵی خۆت بنووسە:

-        سەردێری هەواڵ: لە دە وشە زیاتر نەبێت

-        وێنەی هەواڵەکە ئەگەر هەبێت هەڵبژیرە (وێنەکە لە پێوانە  673 لە 577 پیکسێل  pxزیاتر نەبێت). دوای هەڵبژاردنی وێنە "بارکرنی فایل" لێ دە.

-        ناوەرۆکی هەواڵەکە بنووسە

-        گرووپی هەواڵ هەڵبژێرە  و هەواڵەکە "پاشکەوت" کە.

ناردنی بابەت یان وتار:

بۆ ناردنی بابەت لە سەر "وتارەکان" کرتە بکە

"لیستی وتارەکان" هەڵبژێرە

-        لە سەر "نوێ" کرتە بکە.

-        ناونیشانی هەواڵەکە بنووسە. ناوینشان هەرچی کورتتر بێت باشترە.

-        ناوی نووسەری وتارەکە بنووسە.

-        لەو شوێنەی کە "ڕوونکردنەوە" نووسراوە وتارەکە بنووسە. چاکتر وایە وتارەکە پێشتر نووسرابێت و کۆپی وتارەکە لەوێ دابندرێت.

-        تاگەکانی وتارەکە واتە وشە کلیلیکەکانی وتارەکە لە بەشی "تاگەکان" بنووسە. دوو تا سێ تاگ زیاتر نەبێت.

-        گرووپی وتارەکە لە "گرووپکردن" هەڵبژێرە

-        وێنەی وتارەکە هەلبژێرە (وێنەکە لە پێوانە  673 لە 577 پیکسێل  pxزیاتر نەبێت).  دوای هەڵبژاردنی وێنە "بارکرنی فایل" لێ دە.

-        وتارەکە بۆ بڵاو کردنەوە "پاشکەوت" کە.

دوای پێداچوونەوە لە لایەن دەستەی نووسەرانەوە وتاری ئێوە لە ماڵپەر بڵاو دەبێتەوە.

نووسینی کامێنت و بۆچوون:

تکایە بۆ نووسینی کامێنت و بۆچوون مەرجەکانی بەکارهێنانی ژینامێدیا بخوێننەوە. بۆ ئەوەی بتوانی کامێنت و بۆچوون بنووسی پێویستە ناوی خۆت لە ژینامێدیا دا تۆمار بکەی تا بتوانی کامێنت بنووسی.

 

رێنوێنی بەکارهێنانی بەشەکانی دیکە بە پێی ئامادەبوونیان بەڕۆژ دەکرێت.