با لەم کاتە مێژووییەدا نەتەوەی کورد بە ئیرادەیەکی بەهێز و یەکدەنگ هەڵوێست بگرێت و هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و سەروەری نەتەوەیی بنێت.
هاونیشتمانیانی ئازیز،
نەتەوەی سەربەرزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
ئەمڕۆ ناوچەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مێژوویی. دەرئەنجامی شەڕی نێوان ئێران و هێزە جیهانی و ناوچەییەکان، بە تایبەتی ئەمریکا و ئیسرائیل، دۆخێکی نوێی سیاسی و سەربازی خولقاندووە. لە ناو ئەم گۆڕانکارییانەدا چارەنووسی نەتەوەکانیش دەچێتە قۆناغێکی نوێ.
ئێمە وەک نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕوونی ڕادەگەینین کە نەتەوەیەکی داگیرکراوین و بە درێژایی مێژوو مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان پێشێل کراون. سیاسەتی دەسەڵاتدارێتی ئێرانی بەرامبەر نەتەوەی کورد هەمیشە لەسەر بنەمای کوشتن، سەرکوت، زیندان و هەوڵی سڕینەوەی بووە.
بۆ پات نەبوونەەەی ئەم دۆخە كارەسات خێزە لەم قۆناغە مێژووییەدا نەتەوەی کورد پێویستی بە هەڵوێستێکی ڕوون و یەکگرتوو هەیە.
یەکێتی نەتەوەیی زامنی سەرکەوتنە.
ئەوەی دەتوانێت نەتەوەی کورد بگەیەنێتە ئامانجەکانی، یەکڕیزی و یەکدەنگی هەموو هێز و توێژەکانی نەتەوەی کوردە لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لەم سۆنگەیەوە ڕوونەكە ئەركی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشیاریی و ئامادەییە بۆ ڕاپەڕین و خەبات بۆ ئازادی و سەروەریی نەتەوەیی.
بە تایبەتی پێویستە نەتەوەی کورد لە ”باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـ لە ناوچەکانی وەک ئیلام و کرماشان ـ ”بە هێزتر و یەکدەنگتر بەشداری لەم قۆناغە مێژووییەدا بکات. ئەم ناوچانە بەشێکی گرنگ لە نیشتمانی مێژوویی کوردستانن و یەکڕیزی نەتەوەیی کورد لەوێ دەتوانێت وەك هێزێكی گەورە دەركەوێت وخۆی نمایش بكات بۆ گۆڕینی چارەنووسی نەتەوەکەمان.
(ئێمە لە شەڕی نێوان دەوڵەتاندا لایەنێکی شەڕکار نین، بەڵام بە ڕوونی ڕادەگەینین کە هەر هێز و لایەنێک کە هاوڕا و هاودەنگ بێت لەگەڵ ماف و ئامانجە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد و پشتیوانی لە مافی سەروەری نەتەوەیی و مافە نیشتمانییەکانمان بکات، ئێمە وەک دۆست و هاوپشتی سیاسی خۆمان دەیبینین )
کوردستان نیشتمانی مێژوویی نەتەوەی کوردە، و مافی نەتەوەی کوردە لەسەر خاکی خۆی بە سەربەخۆیی و ئازادی و کرامەت بژی.
هاونیشتمانیانی ئازیز،
ئەم قۆناغە قۆناغێکی هەستیار وچارە نووس گۆڕە. بۆیە پێویستە نەتەوەی کورد بە وشیاری سیاسیی قووڵ ، بیرکردنەوەی هەستیار و خۆڕێکخستنی تۆکمە و شیاو ئامادەی ئەو گۆڕانکارییانە بێت کە دەتوانن چارەنووسی نەتەوەکەمان بگۆڕن.
کاتێک نەتەوەیەک بە وشیاری، بە یەکگرتوویی و بە ڕێکخستنی باش ئامادەی خەبات و دیاریكردنی چارەنووسی خۆیەتی،هێزێک دەئافرێنێ کە هیچ هێزێکی ستەمکار ناتوانێت ڕێگر و كۆسپی بەرگرتنی بێت.
با لەم کاتە مێژووییەدا نەتەوەی کورد بە ئیرادەیەکی بەهێز و یەکدەنگ هەڵوێست بگرێت و هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و سەروەری نەتەوەیی بنێت.
سەرفەراز وسەركەوتووبێت كوردستان