ترۆما (کۆستی دەرونی و برینی دەرونی) Trauma
کۆستی دەروونی ئەزموونێکی بەتەوژم و سەرسەختە کە توانای بە سەردا زاڵبوون بە سەر هەست و دەروون و جستەی مروڤ دا هەیە. کاتێک کارەساتیکی ئەوەندە هەڕەشەئامێز یان بەتەوژم هەست پێبکرێت کە بەردەنگەکە ، مرۆڤ ئاسایش یان کۆنترۆڵی خۆی لەدەست بدات، دەتوانی سیستەمی دەماری بکەوێتە هەلومەرجێکی ئامادەباشی. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی کاردانەوە ی جەستەیی و دەروونی کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ئاسەوارەکانی لە ئەو مرۆڤەدا کاردانەۆەی نەرێنیان دەبێت.
دەستەواژەیە کۆستی دەروونی بۆ ئەو کاتانە بەکار دەبردرێت کە ئەو دیاردانەی خوارەوە لە کەسێک دا دەرکەوێت:
1. برینی دەروونی
برینی دەرونی کاتێک پێکدێت کە ڕووداوێک ببێتە هوی خوڵقێنەری ترس و بێدەسەڵاتی و ژان و دەرد و مەینەتیکی گەورە و مێشک نەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی کاریگەرییەکانی ئیدارە بکات. تێگەێشتنی تەواو لە ڕووداوەکە نەکراوە، بەڵکو وەک سیگناڵێکی چالاک لە جەستەدا دەمێنێتەوە.
ئەو ڕووداوانەی خوارەوا دەتوانن ببنە هۆی کۆستی دەروونی:
· توندوتیژی جەستەیی یان دەروونی
· دەستدرێژی سێکسی
· ڕووداو یان کارەساتی سروشتی
· بارودۆخی قسەکردن بە قسەی ناشرین وشکاندنەوەی کەسایەتی بە تێپەڕبوونی کات
· شەڕ، هەڵاتن یان نائەمنی لەڕادەبەدەر
· مردنی لەناکاوی کەس وکاری نیزیک، یان زیانێکی قورس
· پشتگوێخستن و فشاری درێژخایەن لە منداڵیدا
بۆ زۆر کەس کۆستی دەروونی لە ڕێگەی دووبارەبوونەوە ڕووداوەکان بە تێپەڕبوونی کات گەشە دەکات، بە تایبەت لە تەمەنی منداڵیدا یان هەرزەکاریدا، کە مرۆڤ دەرفەتی ئەوەی نەبووە خۆی بپارێزێت یان داوای یارمەتی و چارەسەری بکات و کەسی سۆزداروەک دایکووباوک یارمەتییان نەداوە.
٢. تایبەتمەندی کاردانەوەی کۆستی دەروونی
کۆستی دەروونی تەنیا بیرەوەرییەکانی ڕووداوەکە نییە بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چۆن جەستە و مێشک بەردەوام دەبن لە کاردانەوە، چوونکە بۆ ئەو مرۆڤانەی کە توشی برینداری دەرونی بوون، مەترسییەکە هێشتا لە نیزیک ئەواندا حزوری هەیە و مێشک و جستە بەردەوام دژکردەوە نیشاندەدەن.
نیشانە باوەکانی کاردانەوەی کۆستی دەروونی بریتین لە :
زیندوبوونەوەی ئەزموونەکان
· گرانەوەیەکی بە تەوژم یان یادەوەری بەهێز و بە بێ ویستی خۆت
· کابوسەکان
· هەستکردن بە "گەڕانەوە بۆ دۆخەکانی رابردوو
هاندراویی بەردەوام یان زیاد چالاکبوون
· ڕشانەوە
· نائارامی یان وریایی بەردەوام وئامادەیی
· قەلەقبوون و لە سەرچەماخ بوون
· کێشەی خەوتن
· سەختی تەرکیزکردن
دوورەپەرێزی
· کشانەوە لە کەسانێک یان بارودۆخێک کە ڕووداوەکەت بیردەخاتەوە
· سەختی قسەکردن لەسەر ئەوە کارەساتەی کە ڕوویداوە
· بێهێزی یان پچڕانی پەیوەندی سۆزداری
گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و هەستەکاندا
· هەستی خۆبەکەمزانی
· سەختی متمانەکردن بە کەسانی تر
· هەستکردن بە تاوانباری یان شەرم
· پووچی هەستەکان
· بێهیوایی
· دڵتەنگی و خەمۆکی بوون
زۆر کەس لەوە تێناگەن کە ئەو دیاردەیانە کاردانەوەی کۆستی دەروونی و برینیکی قۆلن کە لە رووحی ئەواندا جێگیر بووە. تووشبووانی کۆستی دەروونی (Trauma) پێیانوایە کە کاردانەوەکەیان بێ بنەمایە و یان کەم و کوڕی لە نێو کەسایەتی ئەواندا هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە کاردانەوەی ئاسایین بەرامبەر بە ڕووداوە ترسناکەکان و مێنەتیەکانی کە هاتونەتە سەر ڕێگای ئەوان.
شێوەی کارابوونی وروژێنەرەکان
وروژێنەر شتێکە لە کاتی ئێستادا حزوری هەیە و دبێتە هوی وەبیرخستنەوەی جەستە لە مەترسییەکان و مێنەتەکانی کە لە ڕابردوو دووچاری هاتوو. ئەو وروژێنەرانە دەتوانێت ئەمانە بێت:
· دەنگێکی بەرز
· بۆنێک
· شێوازی دەموچاو
· شێوازی قسەکردن و هەڵبژاردنی وشەکان
· دۆخێک کە هەست دەکەیت ڕەخنەت لێدەگیرێت
· دەنگی لێدان لە دەرگاکا
زۆرجار پێش ئەوەی بیرۆکەکان کاتێکی هەبێت بۆ ئەوەی تێبگات کە چی ڕوودەدات، جەستە کاردانەوەی دەبێت. لەوانەیە کەسێک دەتوانێت چەقبەستوو بێت، بترسێت، بگری،گۆشەگیر بێت کاردانەوەی توند نیشان بدات– تەنانەت ئەگەر دەڕاستی دا دۆخەکە لە ڕووی بابەتییەوە مەترسیدار نەبێت و هیچ کردەوەیەک نەکرابێت. ئەمانە کاردانەوەن کە لە ڕابردوو بۆ مانەوە پێی ڕاهاتووە
بۆچی زۆر کەس کێشەی هەیە بەبێ ئەوەی بزانن بۆچی:
ئەو کەسانەی کە تووشی کۆستی دەروونی بوون بەتایبەتی لە منداڵیدا دەتوانن لە ژیانی ڕۆژانەدا دەگڵ ئەو دیاردانە و ئێش و ئازارانە روبەروو بنەوە بە:
· تاوانباری بەردەوام
· گرژی جەستەیی
· ترسی شاراوە
· کێشە لە پەیوەندییەکان
· وزە یان وزەی کەم
· کێشە لە قوتابخانە یان شوێنی کار
بەبێ زانیاری دەربارەی کۆستی دەروونی، لەوانەیە لایەن وا بیر بکاتەوە کە ئەو لە ڕادەبەدەر "هەستناسکە"، "ماندووە" یان "جیاوازە"، بەبێ ئەوەی تێبگات کە ئەو دیاردانە بەهۆی برینە رووحی کۆنەکانەوەیە کە هێشتا کاریگەری لەسەر سیستەمی دەمار هەیە و ساڕێژ نەبوونەوە.
ڕێکاری یارمەتیدان:
گرنگترین هەنگاو قسەکردنە لەگەڵ کەسێک کە جێگای باوەڕ بێت و ئەو بتوانێت
· چالاکانە گوێگربێت
· لە نیشانەکان تێبگات
· تووندی ئازارەکان هەڵسەنگێنێت
· کەسەکە حەواڵەی سیستەمی پشتگیری بکات بۆ ئەوەی یارمەتی بکرێت
پزیشک، دەروونناس یان پسپۆڕی تەندروستی دەروونی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ لێکدانەوەی هەلومەرجی نارەحەتیەکە و دووزینەوەی ڕێکاریک بۆ دۆخەکە و شێوازی گونجاوی چارەسەری کردن.
زۆرجار چارەسەری کۆستی دەروونی پێویستە چونکە دەبێت شیوازەکە دەگەڵ تاکەکە بگونجێت و بەرنامەی چارەسەری پیویستی بەوەیە کە تووشبوو ئەوەندە قورس و قایم بێت کە بەرگەی پرۆسەکە بگرێت. دەگەل ئەوەش مەبەستمە، چەند ڕێنوێنی وهوشداری پێشکەش بکەم کە دەتوانن بۆ ڕێکارەکانی ئێوە یارمەتیدەر بن. زۆرکەس توانیویانە لە ڕێگای ئەو ئامادەکاریانەوە تەندروستیان بەرەو باشبوون بڕوا:
· پەروەردەی دەروونی
· تەکنیکەکانی سەقامگیرکردن
· ڕێوشوێنی بنیاتنانی سەلامەتی
· لێ تێگەێشتنی وردە وردەی بیرەوەرییەکانی ڕابردوو
· ڕاهێنان لە خۆڕێکخستنی هەستەکان و جەستە
شێوازی ڕوبەڕوبوونەوەی ژیانی ڕۆژانە
تەنانەت ئەگەر ئامادە نەبیت بۆ چارەسەرکردن، یان لەکاتێکدا چاوەڕێی یارمەتی دەکەیت، هێندێک ڕێکار هەن کە دەتوانن ژیانی ڕۆژانە ئاسانتر بکەن:
١.تێگەیشتن لە کاردانەوەکانی خۆت
فێربوونی پەروەردەی دەروونی -دەربارەی ئەوەی لە جەستەدا چی ڕوودەدات و بۆچی – دەتوانێت یەکێک بێت لە هەنگاوەکانی یەکەمی چارەسەری، گەلێک گرینگە. کاتێک تێگەێشتی بۆچی بەو شێوەیە کاردانەوەت دەبێت، نیشانەکان بەشێکی زۆر هێزی ترسناکی خۆیان لەدەست دەدەن.
٢.هۆکارەکانی کۆستەکەت بناسە و دەستنیشانیان بکە و وریای ئەوە بە:
· چ کاتێک ترس داتدەگرێت
· چی کاردانەوەیەک دەجوڵێنیتو دەست پێدەکات
· جەستەت چۆن هەست دەکات
· لە کام بارودۆخ دڵخوازی دوورکەوتنەوەی
ئەو ڕێکارانە یارمەتیدەر دەبن بۆ پێشبینی ساتەوەختی گرژیەکان و توانامەندی و ئامادەکاری باشترت پێ دەبەخشێ
٣.پراکتیزەکردنی خۆ ڕێکخستن و بەکار هێنانی ستراتیژییە سادەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن
· هەناسەدانی ئارام و قووڵ
· تەکنیکەکانی زەویکردن (بۆ نموونە بەکارهێنانی هەستەکانت بە شێوەیەکی چالاک)
· چالاکیی جەستەیی، وەکی وەرزش و یا پیادەڕەوی
· ڕۆتینی سەلامەت و پێشبینیکردن و خەوتنی پێویست
· پشوودانی بچووک لە درێژایی ڕۆژدا
٤. داوای یارمەتی بکە
هەبوونی کەسیکی جێگای باوەڕ بۆ قسەکردن لەگەڵیدا دەتوانێت زۆر گرنگ بێت. ئەو کەسە دەتوانێت هاوڕێیەک، و یا ئەندامێکی خێزان یان پسپۆڕێکی ئەو بارە بێت
ڕێنومایی کۆتایی
وەک کەسێکی پسپۆڕ کە ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەندروستی دەروونی و کەسانی تووشبوو بەکۆستی دەروونی ، تراومە کارم کردووە و ئەزموونێکی بەرفراوانم هەیە، پێشنیار دەکەم ئەگەر چەند لەو نیشانانەت ناسیەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەیە پەیوەندی بە پزیشک پسپۆڕی، دەروونناس یان خزمەتگوزارییە پاڵپشتییکارکان و ناوەندەکانی رێنوێنی بگرن. کۆستی دەرەونی، تراومە زیاترە لەوەی زۆر کەس بیری لێدەکەنەوە، بەڵام دەبێت لەوە بیر بکەیەوە کە ڕێکاری یارمەتی وەرگرتن بگرێ پێش و ئەو یارمەتیانەش دەستبەر بکەێت.
دانەر: ماستەرلە کارکردن لە بواری نەخۆشیە دارۆنیەکان دا
سۆپاسی بێ پایان بۆیارمەتی وەرگێڕانی ئەم بابەتە بۆ زمانی کوردی لە د.عەلی مازوجی و ئاژوان مازوجی