سەرانی G7: ئێران سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیری و تیرۆری ناوچەکەیە.

نوسراو لە بەرواری 2025 , June 18
0 0

ڕاگەیاندراو سەرانی G7 سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و ئێران

ئێمە سەرکردەکانی گروپی حەوت، پابەندبوونی خۆمان بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات دەکەینەوە.

لەم چوارچێوەیەدا ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات. ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دووپات دەکەینەوە.

هەروەها گرنگی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دووپات دەکەینەوە.

ئێران سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیری و تیرۆری ناوچەکەیە.

بۆ ئێمە بە شێوەی بەردەوام ڕوون بووە کە ئێران نابێت هەگریز بتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئێمە هیوادارین کە چارەسەرکردنی قەیرانی ئێران ببێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرفراوانتری دوژمنایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ئاگربەست لە غەززە.

ئێمە وریا دەبین لە کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە لەسەر بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی وزە و ئامادە دەبین بۆ هەماهەنگی، لەنێویاندا لەگەڵ هاوبەشە هاوبیرەکان، بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕ.

بۆچونی نوێ