بەڕێوە چوونی سمینارێک لە مەڕ ستراتێژی هاوپەیمانی کورد و ئیسرائیل لە نۆروێژ

نوسراو لە بەرواری 2025 , February 04
0 0

 ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری ٢/٢/٢٠٢٥  کاتژمێر ٢ ی دووانیوەڕۆ ســیمینارێکی گرنگی حیزبی کۆنســێرڤاتیڤ بەمیوانداری ســەرۆکی کۆمەڵگەی جووەکانی کوردستان بەڕێوەچوو!

ســیمینارەکە لەلایەن بەرپرسـی ناوچەی سـارپســبۆرگ دەریــا خۆشــناو بەهاوکاری پارێزگای ئۆســتـفۆڵد ستەینار وۆڵد، و  دانیێل قادرپوور ئەندامی سەرکردایەتی، کە لە دوو تەوەری جیاوازدا ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.

جێ ی ئاماژەپێکردنە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە مەدەنی و نوێنەرانی حیزبەسیاسیەکان، و کەسایەتی سیاسەتمەدار لە وڵاتانی فینلاند، سوید، دانمارک، هۆڵەندا، ئەڵمانیا و ئەندامانی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤی ناوچەی ئۆستفۆڵد تێیدا بەشداربوون.

شایانی باسە لەلایەن ڕێکخەر بەڕێوەبەری سیمینارەکە دەریا خۆشـناو بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووان، هاوکات پێشکەشکردنی پێشـەکیەک لەبارەی بیرۆکە و گرنگی ناوەڕۆکی سیمینارەکە دەستیپێکرد!

هەروەها بەخێرهاتنی میوانەکان، و وتەیەکی کورت لەلایەن دانیاڵ قادرپوور پێشکەشکرا.

تەوەری یەکەم سیاسەتی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد، هەروەها گرنگی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی نەرویج لە هاوینی ئەمساڵدا لەلایەن سەرۆکی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ ئێریک سێللە، پێشکەشکرا.

دووابەدووای ئەوە شێرزاد مامسەنی سەرۆکی کۆمەڵگەی جووەکانی کوردستان KJC - Kurdistan Jews Community باسێکی گرنگ و هەنووکەیی سەبارەت بە گرنگیەکانی هاوپەیمانیی کورد و ئیسرائیل، و ئایندەی ئاشتی، لێبوردەیی و پێکەوە ژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشکرد!

لە ناوەڕۆکی سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر ستراتیژیەتی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ لە هەبوونی هاوپەیمانیەتیەک لەنێوان کورد و ئیسڕائیل، و ئایندەی پڕۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرقەراریی و بەردەوامیی پێکەوەژیان و تۆڵێڕانس لەناوچەکەدا.

لەمیانەی بەرنامـەکاندا پارچە موزیکی “خــوایە وەتەن ئـــاواکەی” پێشــکەشکرا لەلایەن هونەرمەندان کەریم سروش بە ئامێری تار، و خالید ڕەشــیدپوور بەئامـێری زەڕب، و وەک سرودی ڕەسەنی کوردی هاوکات میوانەکان هەموو بەیەکەوە بەخۆشــحاڵیەوە بەهاوکاری هونەرمەند هێدی قادری بەوتنەوەی سرودەکە بەشدارییان کرد.

دووا بڕگەی سیمینارەکە بە پرسیاری میوانان و بەشداربووان و وەڵام لە کۆڕگێڕانی بەڕێز بوو.

سیمینارەکە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

راپۆرت: دەریا خۆشناو

بۆچونی نوێ